زێرەڤانی بۆ جاری سێیەم بووە پاڵەوانی كوردستان

زێرەڤانی بۆ جاری سێیەم بووە پاڵەوانی  كوردستان
ئەمرۆ لە شارەكانی كوردستاندا یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی ئەنجامدرا، كە تیاییدا یانەی زێرەڤانی توانی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەكدی نازناوی خولەكە بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە دواین یاری بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ بەرانبەر لە یانەی سلێمانی بردەوە.
ئەنجامی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی بەمشێوەیە بوو.
هەندرێن - شێروانە 1-1
سلێمانی - زێرەڤانی 0-1
نەورۆز - پێشمەرگەی هەولێر 2-1
پێشمەرگەی سلێمانی - هەولێر 2-1
كەركووك - دهۆك 3-0
برایەتی - ئارارات 3-0
رێزبەندی كۆتایی خولی نایابەكانی كوردستان بەمشێوەیە بوو.
1- زێرەڤانی 48 خاڵ
2- دهۆك 44 خاڵ
3- نەورۆز 42 خاڵ
4- پێشمەرگەی هەولێر 35 خاڵ
5- هەندرێن 30 خاڵ
6- برایەتی 30 خاڵ
7- زاخۆ 30 خاڵ
8- ئارارات 29 خاڵ
9- كەركووك 27 خاڵ
10- سلێمانی 25 خاڵ
11- شێروانە 25 خاڵ
12- هەولێر 23 خاڵ
13- پێشمەرگەی سلێمانی 21 خاڵ
14- بروسك 0 خاڵ
جێگەی باسە هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و بروسك دابەزین بۆ خولی پلە یەكی كوردسنتان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی
Top