ڕاھێنەری لە ماوەی ھەشت رۆژ دەبێت چوار یاری ئەنجام بدەین ئەوەش زەحمەتە
دوای ئەوەی یانەی دھۆک بە نوێنەرایەتی یانەکانی ھەرێمی کوردستان سەرکەوتن بۆ خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی کە بڕیارە یارییەکانی لە ھەفتەی داھاتوو یارییەکانی خولی بژاردەی یانەکانی عێراقی بەبەشداری ھەریەک لە یانەکانی (دھۆک، مینا،جەوییە، نەفتی جنوب، زەورا،شورتە، بەغداد،نەفتی وەست) بەرێوە دەچێت، ڕاھێنەری یانەی دھۆکیش گلیەی ھەیە بەھۆی دوانەخستنی یارییەکانی لە خولی کوردستان بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامی شایستە بەدەستبھێنین، لەم بارەشەوە حازم ساڵح ڕاھێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی دھۆک راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکانمان بۆ خولی بژاردەی عێراق وەکو پێویست نییە چونکە ئێمە لە ھەشت رۆژ دەبێت چوار یاری لە خولی کوردستان و خولی بژاردە ئەنجام بدەین ئەوەش یاریزانانی ئێمە ماندوو دەکات، بۆیە لە ئێستا ئێمە خەریکی ئەنجامدانی یارییەکانی خولی کوردستانین کە دوویاری گرنگمان ماوە بۆ ئەوەی ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین و شەڕی بەدەستھێنانی نازناو دەکەن لە ھەمان کاتیشدا سی رۆژ پاشتر یاریمان ھەیە لە خولی بژاردە لەگەڵ مینا ئەوەش یاریزانانی ئێمە ۆزر ھیلاک دەکات چۆن دەبێت لە ماوەی ھەشت رۆژ ٤یاری ئەنجام بدەین، بۆ ئێمەش زۆر زەحمەتە ئەنجامدانی ئەم ھەموو یارییە و دواتریش دەبێت بچینە شاری بەسرە بۆ ئەنجامدانی یارییەکی بەھێز لە خولی بژاردە ، جگە لەوەش یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان وەکو پێویست ھاوکارمان نەبووینە لەگەڵ یانەکەمان بۆ ئەوەی یارییەکەمان دوا بخات ئەوەش بۆ ئێمە گرفتە کە چۆن بتوانین لە یەکتدا بە یەک جۆرە یاریزان لە خول بەشداربین .
