لە خولی پلە دووی کوردستان پیشەسازی و پیرەمەگروون یەکسان بوون
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی شەشەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە شاری ھەولێر یانەی پیشەسازی لەسەر یرایگای خۆی میوانداری یانەی پیرە مەرگوونی سەربە پارێزگای سلێمانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەموو ھەولێکیاندا بۆ بەدەست ھێنانی سەرکەوتن لە یارییەکە و ھێرشبەرانی ھەردووتیپیش چەندین ھێرشی یەک لە دوای یەکیان بردە سەر گۆڵی یەکتری بەمەبەستی تۆمارکردنی تاکە ۆگلێک لە یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوودبوو لە ماوەی ٩٠خولەکی یارییەکە سەرئەنجامیش ھەردووتیپ بەبێ گۆڵ و بە خالێک یەکسان بوون ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە.
کەیوان-مەخموور(٢-٠)گۆڵ
ئاسۆ-کفری(١-٣)گۆڵ
شۆریجە-بەردەڕەش (١-١)گۆڵ
سەید سادق-چەمچەماڵ(١-١)گۆڵ
دووز-خەبات(٢-١)گۆڵ
گازی باکوور-شەقلاوە(٣-١)گۆڵ
رانیە-جیھان(١-٠)گۆڵ
