دیدار محەمەد زاھیر بووە پاڵەوانی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد

دیدار محەمەد زاھیر بووە پاڵەوانی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد
ھاوار مورتکەیی
پێرێ لە ھۆڵی یانەی خانزاد لە شاری ھەولێر دوا جەولەی پاڵەوانیتی شەترەنجی کلاسیکی خانزاد بەڕێوەچوو.
بەئامادەبوونی ئازاد سابیر سەرۆکی یەکیتی ناوەندی شەترەنجی کوردستان و پشتیوان ئەحمەد سەرۆکی فەخری یانەی خانزاد و ئەسعەد ئیسماعیل رێکخەری نێودەوڵەتی، بە سپۆنسەری موبایلی پلەم رێورەسمی ئەو پالەوانێتییە بەڕێوەچوو، کە شەترەنجزانی نیودەوڵەتی دیدار محەمەد زاھیر توانی پلەی یەکەم بەدەست بھێنێت و ببێتە پاڵەوان و نازناوەکە بەدەست بھێنێت.‌
ئەم پاڵەوانێتییەش کە بە سیستەمی سویسری حەفت جەولە و بەکاتی ٦٠ خولەک و زیاد بوونی ٣٠ چرکە بو ھەر جەولەیەک، کە رکابەرییەکانیش بە سەرپەرشتی قەھار محەمەد و بەناوبژیوانیتی ھەریەک لە ناوبژیوانان دیارحەمەسالح و عەبدولعەزیز ئەسوەد بەڕێوەدەبرا.
چاودێرانی شەترەنج پێیان وابوو ئەم پاڵەوانێتییە یەکێک بوو لە پاڵەوانێتییە سەرکەوتوو و بەھێزەکان ئەویش بەو پێیەی کە رکابەرییەکی بەھێز لەنێوان ھەر ١٥ شەترەنجزانی بەشداربوو ھەبوو، کە تا جەولەی کۆتایش پاڵەوانی ئەم پاڵەوانێتییە ئاشکرانەببوو،جگە لەمەش یارییەکان راستەوخۆ لە سایتی فەرمی یەکێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی دەگوازرانەوە کە ئەمەش خۆی لەخۆیدا گرنگیی زیاتری دابووە پاڵەوانێتییەکە، ئەمەی خوارەوەش ئەنجامی کوتایی بوو:
١- دیدار محەمەد زاھیر ٢- نزار جەمیل ٣- دانا جەمال ٤- ئاریز سابیر
Top