یاریزانێكی هەولێر پلەی دووەمی عێراقی بە دەستهێنا
لە كێشی 85كگم یاریزانی هەولێر عەبدولكەریم هاشم توانی پلەی دووەم بە دەستبهێنێت، دوای ئەوەی توانی لە (نتر) (163)كگم بەرزبكاتەوە و لە (خەتف) (145)كگم بەرزكردەوە و كۆی گشتی (308كگم)، بەم ئەنجامە یاریزان عەبدولكەریم هاشم بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی لاوان دەكرێت بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان لە وڵاتی پۆلەندە.
وهەروەها لە كێشی 62كگم یاریزانی هەولێر فەرهاد سمكۆ پلەی پێنجەیەمی بە دەستهێنا.
رێبین رەمزی
