كچە كوردێك ملوانكەی زێری بە دەستهێنا
لە یەكەم رۆژی پاڵەوانێتیەكەدا كچە یاریزانی یانەی دوكان و هەڵبژاردەی عێراق لەنجە سەلام لە یاری دووانه، كە پێكهاتووە لە (راكردن و پایسكلسواری) توانی پلەی یەكەم و ملوانكەی زێر بە دەستبهێنێت و هەروەها كچە یاریزانی یانەی سیروانی نوێ و هەڵبژاردەی عێراق دلسۆز عوبێد توانی ملوانكەی برۆنز و پلەی سێیەم بە دەستبهێنێت.
لەم پێشبركێە كە هەریەكە لە وڵاتانی (تونس، میسر، عێراق، كوەێت، ئیمارات، لوبنان، لیبیا، كینیا، رووسیا، ئیسپانیا) بەشداری تیاییدا دەكەن و یاریزانان لە یاری دووانە بۆ ماوەی (7 كم) راكردن و (20كم) پایسكلسوارییە.
وا بڕیارە سبەی یەكشەممە هەمان كچە یاریزان بەشداری لە یارییەكانی سیانی دەكات، كە خۆی لە یارییەكانی (راكردن، مەلەوانی، پایسكلسوارییە) دەگرێتەوە.
رێبین رەمزی
