پاڵەوانیەتی پایسكلسواری كراوەی هەولێر تەواو بوو
پاڵەوانیەتەكە لەسەر ڕێگای 120 مەتر ( هەولێر – موسڵ) بەرێوە چوو، شەش یانە لەسەر ئاستی كوڕان بەشداریان كرد، كە بریتی بوون لە (هەولێر ، برایەتی ، كۆیە ، ئارارات ، پێشمەرگەی هەولێر ، هەندرێن) سێ یانەیش لەسەر ئاستی كچان بەشداری كرد كە بریتی بوون لە ( پێشكەوتن ، فەتاتی هەولێر ، قەڵا)، بۆ كوڕان 30 كیلۆمەتر و بۆ كچانیش 10 كیلۆمەتر بوو.
دوای ململانێیەكی بەهێز لەنێوان یاریزانان و تیپەكان ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوو:
ئاستی كوڕان (پێشكەوتوان)
1-رێباز سەلاح (یانەی كۆیە)
2-جۆڤان تۆمی (هەولێر)
3-هونەر عەبدولسەتار (هەولێر)
4-سوهیل سامی (كۆیە)
ئاستی كوڕان (لاوان)
1-مەحەمەد عەبدولڵا (هەولێر)
2-زانا خەسرۆ (هەولێر)
3-هەستی باوەدین (پێشمەرگەی هەولێر)
4-زیرەك جوتیار (هەولێر)
ئاستی كوڕان (تازەپێگەیشتوان)
1-مەحەمەد شاهین (هەولێر)
2-ئیسماعیل شێرزاد (هەولێر)
3-دانا فەریق (هەولێر)
4-ئوسامە عەزیز (هەندرێن)
ئاستی كچان
1-ئیلاف سەردار (پێشكەوتن)
2-ڕەییان مەغدید (پێشكەوتن)
رێبین رەمزی
فۆتۆ: مەسعود حەسەن
