سەرۆكە كوردەكە دەست لە كاركێشانەوەی قبوولكرا
یەكێتی تۆپی بالەی عێراق لە دوا كۆبوونەوەی خۆیدا بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكە كوردەكەی قبوولكرد بۆ ئەمەبستەش بەشێوەیەكی كاتی هەردوو جێگری سەرۆكی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق ئەركی بەرێوەبردنی كارەكانی یەكێتیە دەكەوێتە ئەستۆی ئەوان.
وا بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەنگدان لە نێو ئەندامانی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق ئەنجام بدرێت بەمەبەستی دەستنیشانكردنی سەرۆكی تازەی یەكێتیەكە.
جێگەی باسە موئەیەد مەغدید زیاتر لە 5 ساڵە ئەركی سەرۆكایەتی یەكێتی تۆپی بالەی عێراق بەرێوە دەبات، بەڵام بەشێوەیەكی كەتو و پردا بەهۆی چەند هۆكارێكی تایبەت بە خۆیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە یەكێتی تۆپی بالەی عێراق كرد.
رێبین رەمزی
