شەممە پاڵەوانیەتی بادمنتۆن بۆ یانەكانی هەولێر بەرێوە دەچێت

شەممە پاڵەوانیەتی بادمنتۆن بۆ یانەكانی هەولێر بەرێوە دەچێت
رۆژی شەممە لقی هەولێری یەكێتی بادمنتۆنی كوردستان، پاڵەوانیەتیەكی كراوەی بادمنتۆن (پەڕەموچە) بۆ چەند یانەیەكی شاری هەولێر دەكاتەوە.
لەم پاڵەوانێتیە شەش یانەی شاری هەولێر لەسەر ئاستی هەمو تەمەنەكان بەشداری دەكەن، كە پێك هاتوون لە یانەكانی (ئارارات ، پێشكەوتن، ئەكاد ، هێرش ، قەڵات ، شەقڵاوە ).
پاڵەوانیەتەكە ڕۆژی شەممە كاتژمێر 10ی بەیانی لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە عەنكاوە دەست پێدەكات و یەك رۆژ دەخایەنێت، هەر یانەیەك دەتوانێت بە زیاتر لە یاریزانێك بەشداری بكات و لەسەر ئاستی كوڕانە.
رێبین رەمزی
Top