پاله‌وانێتی تۆپی باسكه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت

پاله‌وانێتی تۆپی باسكه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر ئەنجام دەدرێت
به‌چاودێری نوێنه‌رایه‌تی هه‌ولێری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی باسكه‌ی هه‌ولێر به ‌به‌شداری هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانی (قه‌لا، جیهان، ئاسۆ، ئه‌كاد) پاله‌وانێتی یانه‌كانی هه‌ولێر بۆ كوران له‌هۆلی یانه‌ی ئه‌كاد به‌رێوه‌ده‌چێت، شێوازی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان به‌شێوه‌ی خول و به‌یه‌ك قۆناغ پاله‌وانێتیه‌كە ئەنجام دەدرێت.
رۆژی هه‌ینی كاتژمێر 4ی ئێواره‌ ده‌ستپێكی یاری یه‌كه‌م ده‌بێت و یاری دووه‌م كاتژمێر 5:30 ده‌بێت و ‌رۆژانی یه‌ك شه‌مه‌ و سێشه‌مه‌ له ‌هه‌مان كاتدا یارییه‌كانی پاله‌وانێتی تۆپی باسكه‌ی یانه‌كانی هه‌ولێر درێژه‌ی ده‌بێت.
Top