یەكێتیی بەرزكردنەوەی قورسایی لقی هەولێر، وەكو بەرنامەی ساڵانەی و بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر بە هەر دوو ئاستی كوڕان و كچان و ئامادەكاری تیپەكان بۆ پاڵەوانێتیی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی عێراقی، لە هۆڵی (زەرد)ـی شاری هەولێر بە بەشداریی هەریەك لە یانەكانی (هەولێر، پێشكەوتن، ئارارات) لە ئاستی كوڕان و (ئافرەتانی هەولێر، قەلا) لە ئاستی كچان پاڵەوانێتیی بەرزركردنەوەی قورسایی یانەكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لە پاڵەوانێتییەكەش یاریزانانی بەشداربوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كرد و ئەنجامی كۆتاییش بەمشێوەی خوارەوە بوو:
ئاستی كوڕان
1-هەولێر
2-ئاڕارات
3-پێشكەوتن
ئاستی كچان
1-ئافرەتانی هەولێر
2-قەڵای توركمانی