لە پاڵەوانێتی ئەزمیری نێودەوڵەتی یاریزانانی ھەولێر سەرکەوتن بۆقۆناغی داھاتوو

لە پاڵەوانێتی ئەزمیری نێودەوڵەتی یاریزانانی ھەولێر سەرکەوتن بۆقۆناغی داھاتوو
کارزان کانەبی
ھەڵبژاردەی تێنسی سەرمێزی ھەولێر لە پاڵەوانێتی ئەزمیری نێودەوڵەتی لە وڵاتی تورکیا ماوەی چەند رۆژێکە لەڕکابەرین بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە، ھەر چەندە ئەم پاڵەوانیتیە ساڵانە بەبەشداری چەندین یاریزانانی جیھانی بەرێوە دەچێت، ھەڵبژاردەی شاری ھەولێریش بەبەشداری ھەشت یاریزانی تەمەن جیاواز بەشداردەن لەم پاڵەوانیتیە و سەرجەم مەسروفاتیان لەسەر گیرفانی خۆیان بووە ، ھەریەک لە یاریزانان(بەختیار بەکر، سەردار عەبدولخالق، سەرمەند درید،محەمەد سەعدوللا،فاورق محەمەد، ھاشم رەسول، نەوزاد محەمەد) لە قۆناغی یەکەم توانیان ئاستو ئەنجامی شایستەیان بەدەستھێناوەلە پاڵەوانیتیەکە، لە بارەی ئەنجامی ھەڵبژاردەی ھەولێریش لە تورکیاوە سەردار عەبدولخالق یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی تێنسی سەرمێزی ھەولێر گوتی: ئەم پاڵەوانیتیە نێودەوڵەتییە ئاستی زۆر بەرزە و چەندین یاریزانان لە ولاتانی جیھانی بەشدارییان کردوە ئێمەش وەکو کوڕانی ھەولێر لە قۆناغی یەکەم سەرکەوتووی یارییەکەمانمان ئەنجامداوە و سەرکەوتووین بۆ قۆناغی ١٦ بەھیوای ئەوەین لە قۆناغی ١٦ش ئەنجامەکانمان شایستە بن.
Top