پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی بۆ تازەپێگەیشتووانی هەولێر تەواو بوو

پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی بۆ تازەپێگەیشتووانی هەولێر تەواو بوو
رۆژی یەكشەممە لە یاریگەی یەكێتی تێنسی سەرزەوی لە ئەكوا پارك لە شاری هەولێر كۆتایی بە پاڵەوانێتی یاریزانانی شاری هەولێر هات بۆ تەمەنی خوار 10 ساڵ و خوار 14 ساڵ هات بە بەشداریكردنی ژمارەیەكی باش لە یاریزانان و ئامادەبوونی جەماوەرێكی بەرچاوی ئەم یارییە لە شاری هەولێر.
لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی یاریزانانی خوار 10 ساڵ هەردوو یاریزان (محەمەد عەبدولناسر و ئالا عەبدولناسر) رووبەرووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییە یاریزان محەمەد توانی بە ئەنجامی (2-0) گێم بباتەوە ئەنجامەكانیش (5-3)، (5-3) بوو و بووە پاڵەوان.
لە ركابەرییەكانی خوار تەمەن 14 ساڵی هەردوو یاریزان ( یوسف عەونی و محەمەد ئەبو زەدی) رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
لەم یارییەدا یوسف عەونی توانی یارییەكە بە ئەنجامی (2-0) بباتەوە و ئەنجامی گێمەكانیش بەمشێوەیە بوو (6-3)، (6-3) بوو.
رێبین رەمزی
Top