یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی عێراق دەكات

یانەی هەولێر بەشداری لە پاڵەوانێتی عێراق دەكات
وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە شاندی یانەی هەولێر بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی بەرەو شاری بەغداد بەرێبكەوێت بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی یانەكانی عێراق بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی لەسەر ئاستی پێشكەوتووان بۆ كوران، كە ماوەی دوو رۆژ دەخاینێت.
شاندی یانەی هەولێر لە خەسرەو وەكو سەرۆك شاند و سوارە محەمەد راهێنەر و دوو یاریزان ئەویش هەریەكە لە یاریزانان (عەبدولكەریم هاشم لە كێشەی(85)كگم، فەرهاد سەمكۆ (62)كگم).
مەبەست لەم پاڵەوانێتیە دەستنیشانكردنی یاریزانان بۆ هەڵبژاردەی عێراق، كە بەشداری لە پاڵەوانێتی جیهان بۆ بەرزكردنەوەی قورسایی دەكەن، كە لە پۆلەندا ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
Top