بالەی پێشمەرگەی سلێمانی نوێنەری کوردستانە لە چوار گۆشەی زێرین

بالەی پێشمەرگەی سلێمانی نوێنەری کوردستانە لە چوار گۆشەی زێرین
کارزان کانەبی
دوای ئەنجامدانی یارییەکانی خولی نایابی بالەی یانەکانی عێراقی لە نێوان یانە بەشداربووەکانی شارەکانی عێراق، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری ھەریەک لە یانەکانی(غازی باشوور،بەحری، شورتە، پێشمەرگەی سلێمانی) پلەکانی یەکەم تا چوارەمی خولەکەیان پێبرا، بۆیە ئەم چوار یانە سەرکەوتووە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرین ئەنجام دەدەن، یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی عێراقیش لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاری داوە یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی خولەکە لە رۆژی شەممەی داھاتووە دەست پێبکات یانەکانیش ڕکابەری دەکات لەسەر پلەکانی پێشەوە ، ئەمساڵیش جیا لە ساڵان یەکێتی تۆپی بالە بڕیارێکی وای داوە کە زیاتر لە بەرژەوەندی یانەکانی پێشەوەیە ئەوەی ھەژمارکردنی خاڵەکانی یارییەکانی قۆناغی پێشووە ئەوەش دەبێتە مایەی نیگەرانی تاکە یانە کوردەکەی خولەکە کە ژمارەی خاڵەکانی تەنیا ١٩خاڵە ئەوەش بۆ ئێوە تاڕادەیەک زەحمەت بتوانێ ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنێ چونکە یانەکانی تر ژمارەی خاڵیان زیاترە لە تیپی چوارەم کە یانەی پێشمەرگەییە ھەرچەندە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بڕیاری ئەوەیاندا بوو کە یارییەکان بھێنینە شاری سلێمانی بەڵام بەھۆی داوا کردنی یانەی غازی باشوریش بۆ شاری بەسرا ئەوە یەکێتیەکە بڕیاری دا یارییەکان لە شاری بەغداد ئەنجام بدات، لەم بارەشەوە میران محەمەد لە راگەیاندنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی گوتی: ئێمە ھەوڵی خۆمان دا بۆ ئەوەی بتوانین چوار گۆشەی زێرین لە شاری سلێمانی بەرێوە بچێت، شاری بەسراش داوای کرد بۆیە یەکێتیی تۆپی بالەی عێراقی بڕیاری دا یارییەکان لە شاری بەغداد ئەنجام بدرێت، ھەوڵیش دەدەین ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین یامادەکاری باشمان کردوە بۆ ئەوەی بتوانین کێبرکێ بکەین.
Top