لە خولی نایابی کوردستان لە یارییەکی پڕ گۆل زێرەڤانی لە ھەولێری بردەوە

لە خولی نایابی کوردستان لە یارییەکی پڕ گۆل زێرەڤانی لە ھەولێری بردەوە
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی گەری بیست و دووەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لەچەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێز و پڕ گۆڵدا ھەردوویانەی ھەولێرو زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو یانەی زێرەڤانیش سەرەڕای دەرکردنی یاریزان نێچیرڤان شوکریش توانی یارییەکە بە ١٠ یاریزان لە یانەی ھەولێری خاوەن یاریگاو ھاندەران بباتەوە بە ئەنجامی(٥-٤)گۆڵ، گۆڵەکانی زێرەڤانی ھەریەک لە یاریزانان(کریستیال بیۆڤانی، ھۆزان ئازاد،فەرھاد سەدیق،بژار حەبیب) تۆماریان کرد بە تایبەتی دواین گۆڵی یارییەکە لە دواین خولەکی یارییەکە بوو،گۆڵەکانی ھەولێر ھەریەک لە یاریزانان(رێدوان رۆستەم،عومەر سەدام ٢گۆڵ،نیازمحەمەد)تۆماریان کردھەرچەندە ئیڤان خالید نەیتوانی لێدانێکی سزا بۆ یانەی ھەولێر تۆماربکات، بەڵام لەم یارییە یارریزانانی ھەولێر بە پێکھاتەیەکی تەواو لاوانەوە یاری دەکات و زێرەڤانی پێشەنگی یانەکانی قایمتر کرد، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی ئارارات و پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی ئاستبەرزدا بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا سەرەڕای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەلایەن یاریزانانی ھەردوو تیپ بۆ دەستەبەرکردنی سێ خاڵی یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بە دوو گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، ھەردووگۆڵەکەی ئارارات یاریزان(ئەلێکس) تۆماری کرد، گۆڵەکانی پێشمەرگەش (غانم کەریم) تۆماری کرد، لە شاری کەرکوکیش لە یارییەکی بەھێزدا یانەی کەرکوک میوانداری یانەی زاخۆی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی کەرکوک بەزەحمەت توانیان یارییەکە بەسوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، گۆڵەکانی کەرکوک(عەبدوللا کەیفی )تۆماری کرد لەخولەکەکانی (١١-٩٤)تۆماری کرد، تاکە گۆڵی زاخۆش یاریزان(رامۆن ئەلفرێد)تۆماری کرد، یانەی ھەندرێنیش لەسەر یاریگای خۆی لە ھەولێر لە یارییەکی بەھێزدا میوانداری یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ھەندرێن بەردەوامیاندا بە ئەنجامە باشەکانیان و لەم یارییەشدا توانیان لە یانەی نەورۆز ببەنەوە بە تاکە گۆلێکی یاریزان(سینان جەمیل)تۆماری کرد و سێ خاڵی گرنگی بەخشیە یانەکەی، لە شاری سلێمانیش ھەردوو یانەی برایەتی و سلێمانی لەسەر یاریگای تیپی سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یتپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بەبێ گۆڵ و بە خالێک لە یاریگا ھاتنە دەرەوەی یاریگا، لە شاری دھۆکیش لە یارییەکی بەھێزدا یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی ولەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری کوڕانی پێشمەرگەی سلێمانی کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی دھۆک بە زەحمەت یارییەکەیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە تاکە گۆلێکی یاریزان(عامرفازل)کە لە خولەکی ٦٢ی یارییەکە تۆماری کردو درێژەی دا بە کێبرکێ کردن لەگەڵ یانەی زێرەڤانی ھاوشاری بۆ دەستەبەر کردنی نازناوی خولەکە.
١-زێرەڤانی ٤٢خاڵ
٢-دھۆک٤٠خاڵ
٣-نەورۆز٣٧خاڵ
٤-پێشمەرگەی ھەولێر٣١خاڵ
Top