لە خولی پلە دووی کوردستان شۆریجە و خانەقین و ڕانیە و پیرە مەگروون سەرکەوتنیان تۆمارکرد

لە خولی پلە دووی کوردستان شۆریجە و خانەقین و ڕانیە و پیرە مەگروون سەرکەوتنیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی سێ یەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان ھەشت یاری گرنگ لە ھەردوو کۆمەلە بەرێوەچوو، یانەی پیرە مەرگوون لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کفری کردو بە تاکە گۆلێک یارییەکەی لێ بردەوە، لە شاری کەرکوکیش یانەی شۆریجە میوانداری یانەی پیشەسازی ھەولێری کردو لە یارییەکی ئاست بەرزدا یاریزانانی شۆریجە توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ و بێنە پێشەنگی یانەکان، لە قەزای مەخمووریش ھەردوو یانەی ئاکرێ و مەخموور بەیەک گەیشتن لەم یارییەشدا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی مام ناوەند لەنێوان یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەردوولا بە گۆلێک و بەخالێک یەکسان بوون، لەسەر یاریگای بەردەڕەشیش ھەردوو یانەی ئاسۆ و بەردەڕەش ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ھەوڵی زۆریاندا بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێئاکام بوو سەرئەنجام ھەردوو تیپ بە گۆلێک یەکسان بوون، یانەی چەمچەماڵیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری شەقلاوەی کردو بە تاکە گۆلێک و بە خالێک ھەردوو لا یەکسان بوون، لە دەروازەی ڕاپەرینش ھەردوو یانەی ڕانیە و سەید سادقی شارەکەی وەلی دێوانە ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ڕانیەی خاوەن یاریگا توانیان بە ئاست و بە ئەنجام یارییەکە ببەنەوە بە ئەنجامی(٣-٠)گۆڵ و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێنا، یانەی خانەقینیش لەدەرەوەی یاریگای خۆی لەسەر یاریگای خەبات لە یارییەکی پێش بینی نەکراودا یارییەکەی بە تاکە گۆلێک بردوە و بە سێ خاڵ گەڕایەوە شاری خانەقین، لەسەر یاریگای بنەسلاوەش یانەی جیھان دووچاری شکست ھات لەبەرامبەر یانەی گازی باکوور بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ .
کۆمەلەی یەکەم
١-گازی باکور٧خاڵ
٢-خەبات ٦خاڵ
٣-ڕانیە ٦خاڵ
کۆمەلەی دووەم
١-شۆریجە ٧خاڵ
٢-مەخمور٤خاڵ
٣-ئاکرێ ٤خاڵ
Top