لە خولی نایابی عێراق زاخۆ بەدەست بەتاڵی گەڕایەوە، ھەولێریش بەفەرمی ھیوای سەرکەوتنی لەدەستدا
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤەدەھەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە قۆناغی دووەمی خولەکە یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای یانەی مەسافی وەست ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگا بووە، لە تایمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ یارییەکی ئاست مام ناوەندیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و ھێرشبەرانی یانەی زاخۆش چەندین ھەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا لەم گێمە بەڵام ئامانجەکەیان نە پێکا و ھەردوولا لەم گێمە بەبێ گۆڵ یەکسان بوون.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانی ڕاھێنەرەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆرینی ئەنجامی یارییەکە، لەم ناوەشدا عەلی ھادی ڕاھێنەری یانەی زاخۆ چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا لە ریزی یانەکەی بەھیوای تۆمارکردنی گۆلێک لە یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو، لەبەرامبەریش یاریزانانی مەسافی وەستی خاوەن یاریگا ھێرشەکانی چڕ کردوە بۆ سەر گۆڵی تیپی میوان و سەرئەنجامیش لە خولەکی ٨٦ی یارییەکە مستەفا عەلی توانی تاکە گۆڵی خاوەن یاریگا تۆماربکات و یارییەکەش بەم ئەنجامە (١-٠)گۆڵ یارییەکەی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا، لەلایەکی دیکەوەش لە شاری بەغداد ھەردوو یانەی کارەبا و نەفتی جنوب ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ھیوای زۆریان ھەبوو بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتن بەدەست بھێنین و لەم ناوەشدا یاریزانانی کارەبا نەینتوانی خۆیان لەبەرامبەر ھێرشە یەک لەدوای یەکەکانی یانەی نەفتی جنوب ڕابگرن و سەرئەنجامیش یارییەکە بە سوودی یانەی نەفتی جنوب بە کۆتایی بە تاکە گۆلێک و کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٩خاڵ بەرز کردوە و یەک یاری دواخراویشی ماوە ، بەم ئەنجامەش یانەی ھەولێر ھیوای بەدەستھێنانی خولی بژاردەی لە دەستدا.
