لە خولی پلە نایابی عێراق نەجەف لە دھۆکی بردەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە شاری نەجەف لە یارییەکی بەھێزا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی دھۆک و نەجەف ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کرد لە یارییەکە و چەندین ھەوڵی بەدەستھێنانی گۆڵیاندا لەم گێمە و سەرئەنجامیش یانەی نەجەفی خاوەن یاریگا توانی گۆلێک لەم گێمە تۆماربکات ھەرچەندە یاریزانانی دھۆک ھەوڵی زۆریاندا بۆ ڕاست کردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو ئەم گێمەش لەبەر ژەوەندی یانەی نەجەفی خاوەن یاریگا بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە ڕاھێنەرانی ھەردوو تیپ بە پلانەکانیان ھاتنە نێو یاریگا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنن لەم گێمەش یاریزانانی دھۆک ھەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی گۆلێکی یەکسان بوون تۆماربکەن ، بەڵام نەجەفییەکان توانیان گۆڵی دووەمیش تۆماربکەن، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشبەرانی دھۆک کەوتە خۆیان و چەندین ھێرشی یەک لە دوای یەکیان بردە سەر گۆڵی یانەی نەجەف و جاسم سلێمان توانی تاکە گۆڵی یانەی دھۆک لەم یارییە تۆماربکات، سەرئەنجامیش یارییەکە بە سوودی یانەی نەجەف بە کۆتایی ھات بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ، یانەی دھۆکیش سەرکەوتنی بۆ خولی بژاردە مسۆگەر کردوە بۆیە دۆڕاندنی لەم یارییە ھیچ کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یانەی دھۆک نابێت دھۆک کۆی خاڵەکانی لە ٢١خاڵ وەستا
