لە خولی نایابی عێراق ھەولێر دووچاری شکست ھات

لە خولی نایابی عێراق ھەولێر دووچاری شکست ھات
کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لە شاری بەغداد لەسەر یاریگای شەعب لە یارییەکی بەھێزدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی ھەولێرو زەورای خاوەن یاریگا ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، لە گێمی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرنەکەوتن و یاریزانانی ھەردوو تیپیش زیاتر لە ناوەڕاستی یاریگا دەبینران و ھەولێرییەکان بە تەنیا یەک ھێرشبەرەوە یارییان دەکرد لە یارییەکە و لوئەی سەلاح و ئەحمەد محەمەد بە درێژایی ماوەی یارییەکە دوو ھەلیان لەدەستدا لە ولەکەکانی ١٢و ٢٠ی یارییەکە لەبەرامبەریش کوڕانی زەورا بە پشت بەستن بە ھاندەرانی نێو یاریگا و چەند ھێرشێکیان بردە سەر گۆڵی سەرھەنگ موحسین بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆلێک لە یارییەکە ، بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو تاکو خولەکی ٤٥ی یارییەکە کاتێک (موئەیەدعەجان) بە لێدانێکی ڕاستەوخۆ تاکە گۆڵی سەرکەوتنی یانەی زەورای تۆمارکرد و ئەم گێمەش بە سوودی زەورا بە کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە ڕاھێنەرانی ھەردووتیپ بە ھیواوە ھاتنە نێو یاریگا بە ئامانجی گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە لەم گێمەش یاریزانانی ھەولێر ھەوڵی ئەوەیاندا بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە بەڵام عەلی سەعد گۆڵێکی تری بۆ زەورا تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان ڕەتی کردوە بە بیانوی ئوفساید، لە دوای ئەمەش ھێرشەکانی ھەردوو تیپ بەردەوام بوون بۆ سەر گۆڵی یەکتری و سەرئەنجامیش یارییەکە ھەر بەمشێوەیە مایەوە و بە تاکە گۆلێک و سێ خاڵ بۆ بەرژەوەندی یانەی زەورا بە کۆتایی ھات، یانەی ھەولێریش کۆی خاڵەکانی لە ٢٤خاڵ وەستا ھاتە پلەی شەشەم و زوراش ھاتە پێشەنگی یانەکان بە کۆکردنەوەی ٣٢خاڵ و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خولی بژاردە کز بووە.
نەفتی وەست-کەربەلا٢-٠گۆڵ
جەوییە –کەرخ ٠-٠گۆڵ
Top