ئەحمەد سەلاح بووە ڕاھێنەری ھەولێر تاکو کۆتایی ئەم وەرزە
دوای ئەوەی یانەی ھەولێر لە دواین یاری خۆیدا لە خولی نایابی یانەکانی عێراقی دووچاری شکست ھات لەبەرامبەر یانەی زەورا بە تاکە گۆلێک، لە دوای ئەم شکستەش ھەریەک لە ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاھێنەری یانەی ھەولێرو جەلیل زێدان ڕاھێنەری گۆڵچیەکانی یانەکە دەستیان لە مەشقی یانەکە کێشایەوە لە شوێنی ئەوانیش دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر بەفەرمی ئەحمەد سەڵاحی یاریدەدەری یانەکە بە ڕاھێنەری یانەکە دەستنیشان کرا تاکو کۆتایی ئەم وەرزە، لە بارەی دەست لەکارکێشانەوەی دەستەی ڕاھێنەرانیش رێبین رەمزی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی ھەولێر راگەیاند گوتی: ئێمە دوای ئەو شکستەمان لەبەرامبەر یانەی زەورا لە خولی نایابی عێراقی ھەریەک لە ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاھێنەری یانەکە و جەلیل زێدان ڕاھێنەری گۆڵچیەکانی یانەی ھەولێر دەستیان لە مەشقی یانەکەمان کێشاوەتەوە ، دەستەی کارگێڕی یانەکەشمان بەفەرمی ئەوەی دەست لەکارکێشانەوەی قبول کردوە و لە شوێنی ئەوانیش ئەحمەد سەلاح یاریدەدەری ڕاھێنەر بەفەرمی سەرپەرشتی مەشقی یانەکە دەکات تاکو کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزی خولی نایابی عێراقی ، تاکو ئێستاش بەفەرمی قسە لەگەڵ ھیچ ڕاھێنەرێک نەکراوە بۆ سەرپەرشتی کردنی مەشقی یانەی ھەولێر.
