ڤیلاسكۆ كاربالۆ پاڵێوراوە بۆ بەڕێوەبردنی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا

ڤیلاسكۆ كاربالۆ پاڵێوراوە بۆ  بەڕێوەبردنی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا
ناوبژیوانی ئیسپانی ڤیلاسكۆ كاربالۆ بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ بەرێوەبردنی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە نێوان هەردوو یانەی ئەتلەتیك بیلباو و بەرشلۆنە. لەمبارەیەوە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە ناوبژیوان فیلاسكۆ كاربالۆ لەسەروی لیستی ئەو پاڵێوراوانەیە كە بۆ بەرێوەبردنی یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا دەستنیشان كرابێت. ئەمەو ڕۆژنامەی ئەلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە ناوبژیوانی بەنێوبانگ كاربالۆ كەخەڵكی شاری مەدریدە یەكەمین بژاردەیە بۆ بەرێوەبردنی ئەو یاریە، بەڵام تائێستا بەشێوەیەكی فەرمی رانەگەیەنراوە.
شایەنی وتنە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنەو ئەتلەتیك بلباو كۆ دەكاتەوە لە سەر یاریگای نوكامپ لەشاری بەرشلۆنە لە رۆژی 30/5/2015 كاتژمێر 10.30ی شەو بەكاتی هەرێمی كوردستان.
Top