لە خولی نایابی عێراق ئەمرۆ نەجەف و دھۆک، مەسافی وەست و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە

لە خولی نایابی عێراق ئەمرۆ نەجەف و دھۆک، مەسافی وەست و زاخۆ ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لەدرێژەی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە ھەردوو یانەکانی دھۆک و زاخۆ دوو یاری گرنگ و بەھێز لە خولەکە ئەنجام بدەن، یانەی دھۆک دەچێتە نەجەف و لەسەر یاریگای ئەو شارە ڕووبەرووی یانەی نەجەف دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش ھەرچەندە یاریزانانی یانەی دھۆک ماندوون و لە خولی کوردستانیش یارییان کردوە و رۆژی شەممەش گەشتی نەجەفیان کردوە، بەڵام ئومێدیان زۆرە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێنەوە شاری دھۆک، ھەرچەندە یانەی دھۆک سەرکەوتنی تۆمارکردوە بۆ خولی بژاردە بەڵام چاویان لەوەشە بۆ ئەم یارییەش ئەنجامی شایستە بەدەست بھێنین و نەجەفیش نایەوێ لە یاریگای خۆی بەدەستی بەتاڵ بچێتە دەرەوە ھەرچەندە ئەرکی ھەردوو تیپەکە قورسە لەم یارییە، لە بارەی ئەمادەکارییەکانی یانەی دھۆکیش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دھۆک گوتی: ئامادەکارییەکانمان زۆر باشە بۆ ئەم یارییە ئێمە گرفتی ئەوتۆمان نییە بۆ ڕووبەرووبوونەوەی نەجەف ، بەڵام یاریزانانی ئێمە ماندوون لە رووی جەستیەوە چونکە یاری خولی کوردستانیان ئەنجامداوە لە رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بەڵام بەھەر نرخێک بێت ئێمە ناھێلین گرفتمان بۆ دروست بێت بۆ ئەم یارییە و دەمانەوێ بە ئەنجامی شایستەوە دەربکەوین، لەلایەکی دیکەوەش یانەی زاخۆ دەبێتە میوانی یانەی مەسافی وەستی دواین ریزبەندی یانەکان، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای ئەوەی بتوانن بە سێ خاڵی یارییەکە بگەرێنەوە شاری زاخۆ ھەرچەندە ئەرکیان زەحمەتە لەبەرامبەر یانەی مەسفای وەستی دواین یانەی کۆمەلەکە، بەڵام زاخۆییەکان پاڵەپەستۆیان لەسەرە کە ھەفتەی ڕابردووش دووچاری شکست بوون لەسەر یاریگای خۆیان لەبەرامبەر کارەبا، بەڵام بۆ ئەم یارییە ھەردووتیپ لە چاوەڕوانی ئەوەن یەکتری لە زەویدەن ھەرچەندە ھەردوو تیپیش ھیچ ھیوایەکیان نەماوە بۆ سەرکەوتن بۆ خولی بژاردەی عێراق، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی زاخۆش شڤان خەلیل لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ گوتی: یاریزانانی ئێمە ھەموویان ئامادەن بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە ھەرچەندە یارییەکە لە دەرەوەی یاریگای خۆمانە بەڵام ئێمە ھیچ کێشەیەکمان نییە و سەرجەم یاریزانەکانمان مەشقی چڕیان کردوە بەھیواوە یاری دەکەن لەبەرامبەر مەسافی خاوەن یاریگا و دەمانەوێ ھاندەرانمان بە سێ خاڵ ئاشت بکەینەوە و یانەی زاخۆ خاوەنی ١٩خاڵە و لەپ لەی حەفتەمی ریزبەندی یانەکان دێت، ھەردوو یارییەکەش لەکاتژمێر٤ی ئێوارە ئەنجام بدرێت.
Top