لە خولی نایابی کوردستان پێشمەرگەی ھەولێر، دھۆکی تووشی یەکەم شکست کرد لەم وەرزە
لەدرێژەی یارییەکانی ھەفتەی بیست و یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، لە پیرمام لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە و لە دێربی پارێزگای ھەولێر ھەردوو یانەی ئارارات و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یارزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سەرئەنجامیش ئاراراتی خاوەن یاریگا توانی یارییەکە بە سوودی خۆیی بە کۆتایی پێبێھنێت بە ئەنجامی(٢-١)گۆڵ یارییەکەی بردەوە، ھەردوو گۆلەکەی ئارارات(عەلی عەزیز) ئەستێرەی تیپەکە تۆماری کردلە خولەکەکانی ٥٥و٧٠، تاکە گۆڵی ھەولێر (ھۆزان جەمیل) لە خولەکی ٥٦ تۆماری کرد، ھەر لە پیرمامیش لە کەش و ھەوایەکی باراناوی ساردا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو دھۆک بەیەک گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بە درێژایی ماوەی یارییەکە ھێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتری بە ئامانجی تۆمارکردنی گۆلێک و سەرئەنجامیش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر توانیبە تاکە گۆلێکی یاریزان(شوان مامۆ)کە بە لێدانی سزا لە خولەکی ٧٤ی یارییەکە تۆماری کرد براوە بوو و دھۆکی تووشی یەکەم شکست کرد لەم وەزرە و سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا، لە شاری زاخۆش لەسەر یاریگای ئەو شارە لە پێچەوانەی پێش بینیەکان یانەی زاخۆی نەیتوانی درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات و دووچاری شکست ھات لەبەرامبەر کوڕانی فاتیح حمە خانی ڕاھێنەری برایەتی بە تاکە گۆلێکی یاریزان(ھێمن فوئاد) و سێ خاڵی گرنگی بۆ برایەتی بەدەستھێنا، لە شاری سلێمانیش یانەی ھەندرێن فیستیڤاڵی گۆڵ تۆمارکردنی پێشکەش کرد لەبەرامبەر پێشمەرگەی ئەو شارە و توانی بە ئاست و بە ئەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی(٥-١)گۆڵ یارییەکە بباتەوە و ھیواکانی پێشمەرگەی زیاتر کرد بۆ سەرنەکەوتین بۆ خانەکانی رزگار بوون لەدابەزین، گۆڵەکانی ھەندرێن ھەریەک لە یاریزانان(ھیوا عومەر٢، ریکار ھاشم، ئامانج ئەکرەم،ئامانج زوبیر) تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی پێشمەرگەش (ھیوا ساڵح) تۆماری کرد، ھەر لە سلێمانیش لە دێربی ئەو شارە ھەردوو تیپی نەورۆز و سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ یارییەکی ئاست بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بە گۆلێک وبە خالێک یەکسان بوون، گۆڵی سلێمانی(ئەحمەد سالار) تۆماری کرد، گۆڵی نەورۆز(وڵات ساڵح) تۆماری کرد، زێرەڤانیش لە دھۆک میوانداری شێروانەی کەلاری کردو لە یارییەکی ئاست بەرزدا کوڕانی زێرەڤانی سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و ھاتنە پێشەنگی یانەکان یارییەکەشیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی زێرەڤانی(فەرھاد سەدیق لێدانی سزا، راکات عەبدولقادر، ھونەر ئەحمەد) تۆماریان کرد، تاکە گۆڵی شێروانە (کۆڕانک محەمەد) تۆماری کرد.ئەمەش ریزبەندی یانەکانە.
١-زێرەڤانی ٣٩خاڵ
٢-دھۆک٣٧خاڵ
٣-نەورۆز٣٧خاڵ
