لە خولی نایابی عێراق سبەی ھەولێرڕووبەرووی زەورا دەبێتەوە
لەدرێژەی یارییەکانی ھەفتەی حەڤدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی شارەکانی عێراق ژمارەیەک یاری گرنگ لە نێوان یانەکان بەرێوە بچێت، ھەندێک لەم یارییانە چارەنووسازە بۆ یانەکان چونکە تاڕادەیەک چارەنووسیان بۆ بەشداری کردن لە خولی بژاردە یەک لای دەبێتەوە، ئەمڕۆ لە شاری بەغداد لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی نەفت و شورتە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردو یانە ھەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەدەستھێنانی سەرکەوتن ھەرچەندە یانە شورتە پلێتی خولی بژاردەی بەدەستھێناوە،سبەی ھەینیش لە شاری بەغداد لەسەر یاریگای شەعب لە کاتژمێر ٣٠-٥ی ئێوارە لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە و لوتکەی یانەکانی عێراق ھەردوو یانەی ھەولێرو زەورا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی یەکجار باشیان کردوە بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەم یارییە، ھەولێرییەکان ھەموو ھیوایەکیان سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ ئەوەی تاڕادەیەک خۆیان لە خولی بژاردە نزیک بکەنەوە ھەرچەندە لەم یاریگا ھەولێر ھەموو کات یاری باشی ئەنجامداوە، لەبەرامبەر زەوراش خاوەنی ٢٩خاڵە و پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکان دێت و ئەرکی زەحمەت دەبێت لە بەرامبەر ھەولێرییەکان، لەم یارییە یانەی ھەولێر ناتوانێ سوود لە تواناکانی سەعد عەبدوللا ئەمیر ببینێ بەھۆی بوونی ٣کارتی زەرد تاکو ئێستاش یەک لای نەبۆتەوە یاری کردنی ھەڵگورد مەلا محەمەد بەھۆی پرسەی ئامۆزایەکەوە ، بەڵام ھەولێرییەکان بە وەرەیەکی بەرزەوە لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە گەشتی بەغدای کردوە بۆ ئەوەی بتوانێ سێ خاڵی یارییەکە بکاتە ئامانج و دیاری ھاندەرانیان ، زەوراش نایەوێ بەدەستی بە تاڵ لە یاریگای خۆی بێتە دەرەوە لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێریش عومەر سەلیم سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی ھەولێر راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکانمان یەکجار باشە بۆ ئەم یارییە، ھەرچەندە یارییەکە بۆ ئێمە گرنگی خۆی ھەیە کاتێک لەبەرامبەر زەورا یاری دەکەین، بەڵام ئومێدکی زۆرمان بەخۆمان ھەیەکەدەتوانین بەربەستی یانەی زورا ببڕین ھەرچەندە ئێمە ناتوانین یاری بەسەعد بکەین کە زۆر کاریگەری ھەیە لەسەرمان بەڵام بە یاریزانی تر دەتوانین شەڕی سەرکەوتن بکەین و ھیچ گرفتێکمان نییە و یاری کردنی ھەڵگوردیش بەھۆی پرسەوە دیار نییە، پەنا بەخوا سێ خاڵی یارییەکە بۆ ئێمە چونکە ئێمە جگە لەسەرکەوتن ھیچ چارەیەکی ترمان نییە، یانەی کەرخیش لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەکی چارەنوساز و گرنگدا ڕووبەرووی یانەی قوە جەوییە دەبێتەوە ئەم یارییە بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، یانەی حدودیش میوانداری مینای شاری بەسرا دەکات بۆ یارییەش ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە,رۆژی شەممەش تەلەبە میوانداری نەفتی میسان دەکات.
