لە خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆئارارات وھەولێر و نەورۆز و سلێمانی لە بەھێزترین دوویاری ئەم ھەفتەیە ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی بیست و یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە چەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، لە پیرمام لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە و لە دێربی پارێزگای ھەولێر ھەردوو یانەی ئارارات و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سەرکەوتن و جیاوازی کردنی زیاتری خاڵەکانیان لەگەڵ یەکتری چونکە جیاوازی ھەردوو یانە تەنیا یەک خاڵە بۆیە پێش بینی دەکرێ یارییەکی بەھێز بێت، ھەر لە پیرمامیش لەلایەکی دیکەوەش یانەی پێشمەرگەی ھەولێر لە یارییەکی زەحمەتدا ڕووبەرووی یانەی دھۆکی پێشەنگی یانەکان دەبێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبن کاتێک ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە پێشمەرگە بۆ ڕاگرتنی ئەنجامە باشەکانی دھۆک یاری دەکات، دھۆکیش بە ئامانجی سەرکەوتن و پاڕاستنی پێشەنگی یانەکان دەجەنگن سەرکەوتن لەم یارییەش بۆ ھەردوو یانە گرنگی خۆی ھەیە، لە شاری سلێمانیش لە دێربی شارە حەیاتەکە ھەردوو یانەی نەورۆز و سلێمانی ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش ھەردوو یانە بە نیازی بەدەست ھێنانی سەرکەوتن و گورز وەشاندنن لە یەکتری ، بە تایبەتی یانەی نەورۆز دەیەوێت بە ھەر نرخێک بێت سەرکەوتن بەدەستھبێنێت بۆ ئەوەی لە ڕکابەری کردن لەسەر بەدەستھێنانی شەڕی نازناو دوورنەکەوێتەوە سلێمانیش بە ھیواوە یاری دەکات بۆ ئەوەی لە خانەکانی دواوە خۆی رزگار بکات پێش بینیش دەکرێ یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکان، ھەر لە شاری سلێمانیش و لەسەر یاریگای ئاشتی لە یارییەکی گرنگدا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری یانەی ھەندرێن دەکات لەم یارییەشدا ھەردوو یانە ئەرکیان قورسە ، پێشمەرگە شەڕی رزگاربوون دەکات لە دواین ریزبەندی یانەکان و ھەندرێنیش بۆ ئەنجامی شاسیتە چۆتە سلێمانی ھەردوو یانەش لەم یارییە ئەرکیان زەحمەتە، لەسەر یاریگای دەلالیش لە زاخۆ ھەردوو یانەی برایەتی و زاخۆی خاوەن یاریگا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ چاویان لەسەرکەوتنە زاخۆ بۆ درێژەدان بە بە پێشڕەوی بۆ سەرکەوتنە بۆ خانەکانی پێشەوە و برایەتیش شەڕی ڕزگار بوون دەکات لە خانەکانی دواوە ھەردوو یانەش ئەرکیان زەحمەت دەبێت لەم یارییە، لە شاری دھۆکیش لە یارییەکی گرنگدا یانەی زێرەڤانی میوانداری یانەی شێروانەی کەلار دەکات، زێرەڤانی بۆ درێژەدان بە ئەنجامە باشەکان و وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان دەجەنگێت، شێروانەش بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی باش و سەرکەوتن بۆ خانەکانی پێشەوە ڕووبەرووی یانەی خاوەن یاریگا دەبێتەوە، سەرجەم یارییەکانیش لە کاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
١-دھۆک٣٧خاڵ
٢-زێرەڤانی ٣٦خاڵ
٣-نەورۆز٣٦خاڵ
