ڕاھێنەری دھۆک سزا درا
بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامانی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیان ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەشدا تیشک خرایە سەر یارییەکانی ئەم ھەفتەی خولەکانی کوردستان، بە تایبەتی لە یاری نێوان ھەردوو تیپی تۆپی پێی یانەی دھۆک و یانەی ئارارات لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان کە ئەنجامی کۆتایی یارییەکە بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بە دوو گۆڵ کۆتایی ھات و دھۆکیش نەیتوانی لەسەر یاریگای خۆی سێ خاڵ بەدەست بھینێت و تەنیا یەک خاڵی دەستەبەرکردو لە پێشەنگی یانەکان مایەوە، بەڵام ئەم ئەنجامە بە دڵی یانەی دھۆک و ڕاھێنەرەکەی نەبوو ، بەڵام بەھۆی دەرچوون لە گیانی وەرزشی لەلایەن حازم ساڵحی ڕاھێنەری یانەی دھۆک و قسە گوتن بە دەستەی ناوبژیوانانی یارییەکە بۆیە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بەفەرمی بڕیاری دا بە سزادانی حازم ساڵح بە یاوەری نەکردنی تیپەکە لە یاری داھاتوویان وسزادانی بڕی ٢٥٠ھەزار دینار ، یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیش دوا درەفت دەداتە ڕاھێنەری ناوبراو ئەگەر لە یارییەکانی داھاتوو خۆی باش نەکات ئەوە سزای قورستری دەدەن و یانەی دھۆکیشی سزا دا بە بڕی ٣٠٠ھەزار دینار بەھۆی کۆنترۆل نەکردنی یاریگای لەلایەن ھاندەرانەوە، ئەگەر یانەکەش پاپەندی ئەو بڕیارە نەبێت بە کۆنترۆڵ کردنی یاریگاکە ئەوا لە یارییەکانی داھاتوو سزای قورستر رووبەرووی یانەکە دەکرێتەوە، لە ھەمان کاتیشدا ھۆی وتنی قسەی ناشرین بە ناوبژیوان و دەرچوون لە گیانی وەرزشی بڕیار درا بە ڕاگرتنی ئاراس محەمەد سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی سلێمانی بە یاروی نەکردنی لەگەڵ تیپەکە بۆ دوو یاری و سزادانی بە بڕی ٢٥٠ھەزار دینار و چەندین سزای تر لەم ھەفتەیی خولی کوردستان ھەبوو.
