لە خولی پلە دووەکانی کوردستان ئەمڕۆ ئاسۆ وئاکرێ ومەخمور ڕووبەرووی شۆریجە و بەردە ڕەش وکفری دەبنەوە

لە خولی پلە دووەکانی کوردستان ئەمڕۆ ئاسۆ وئاکرێ ومەخمور ڕووبەرووی شۆریجە و بەردە ڕەش وکفری دەبنەوە
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی دووەمی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە ھەردوو کۆمەلەکە ھەشت یاری گرنگ لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوە دەچێت، لە کۆمەلەی دووەم یانەی ئاکرێ لەسەر یاریگای خۆی لە یارییەک بەھێزدا میوانداری یانەی بەردە ڕەش دەکات ، لەم یارییەشدا ھەردوو یانە چاویان لەسەرکەوتنە چونکە لە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو یانە سێ خاڵیان لەدەستدابوو، لەلایەکی دیکەوەش یانەی ئاسۆ لەسەر یاریگای خۆی لە ھەولێر میوانداری یانەی شۆریجەی کەرکوک دەکات، ھەرچەندە لە ھەفتەی رابردوو شۆریجە بە ئەنجامێکی گەورە براوە بووە بەڵام بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ لە ئەرکێکی قورس دەبێت لەبەرامبەر ئاسۆ چونکە یانەی ئاسۆ ئامادەکارییەکی باشی کردوە بۆ ئەم یارییە ھەردوو تیپەکەش چاویان لەسەرکەوتنە، لە شاری کفریش لە دەڤەری گەرمیان ھەردوو یانەی مەخمور و کفری لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەیە بەیەک دەگەن، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە لەبەرژەوەندی خۆیان یەک لای بکەنەوە بۆیە پێش بینش دەکرێ ئەم یارییە یەکێک بێت لە یارییە بەھێزەکانی کۆمەلەی دووەم، یانەی پیشەسازی لە شاری ھەولێر میوانداری یانەی کەیوان دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئامادەکارییەکی تۆکمەیان کردوە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین، لە کۆمەلەی یەکەمیش یانەی خانەقین لەسەر یاریگای خۆی ڕووبەرووی یانەی جیھانی شاری ھەولێر دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لە ئامادەباشیدان بۆ ئەنجامدانی دووەم یاری لە خولەکە، خانەقین بەھیوای قەرەبوو کردنەوە یاری دەکات، جیھانیش بە ھیواوە لە پایتەختەوە گەشتی خانەقینی ئەلوەنی کردوە بۆ ئەوەی بەسێ خاڵ بگەرێتەوە ھەولێر ، یانەی گازی باکووری کەرکوکیش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەرین دەکات بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانەکە لە ئامادەکارییەکی زۆر باشدان بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان ھەردوو تیپەکەش بەھیوای سەرکەوتنەوە یاری دەکەن، لە پیرمامیش لەسەر یاریگای دووەمی یانەی ئارارات ھەردوو یانەی شەقلاوە و خەبات لە یارییەکی بەھێز و گرنگدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ بەھیواوە یاری دەکەن، شەقلاوەییەکان بەھیوای بەدەستھێنانی یەکەم سەرکەوتن و خەباتیش بۆ درێژە دان بە ئەنجامە باشەکان بەیەک دەگەن، لە دەڤەری شارەزووریش لە شاری سەیدسادق یانەی ئەو شارە میوانداری یانەی دووز دەکات، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی سەید سادق بە پشت بەستن بە یاریگاو ھاندەران ڕووبەرووی دووزی میوانیان دەبنەوە ، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتژمێر٤ی ئێوارە بەرێوەدەچێت.
Top