شەش یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بۆ گۆرەپان و مەیدان كران

شەش یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق بۆ گۆرەپان و مەیدان كران
دوای ئەوەی لە شاری بەغداد پاڵاوتن بۆ یاریزانان ئەنجامدرا بەمەبەستی دەستنیشان كردنی هەڵبژاردەی عێراق بۆ گۆرەپان و مەیدان لەسەر ئاستی كوران و كچان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی عەرەبی، كە لە وڵاتی بەحرەین ئەنجام دەدرێت.
لەم پاڵاوتن دوو كور یاریزان و چوار كچە یاریزان و راهێنەرێكی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران.
یاریزانەكانیش بریتین لە: سەركان بەكر عەبدە (پێشمەرگەی سلێمانی)، باری عامر ( پێشمەرگەی سلێمانی)، شەمام سەمەد ( پێشمەرگەی سلێمانی)، چاوان بەهادین ( پێشمەرگەی سلێمانی)، بەژان خۆشەڤی (سیروانی نوێ)، دلسۆز عوبێد (سیروانی نوێ) و هەروەها راهێنەری پێشمەرگەی سلێمانی ( د. ئەحمەد بەهادین) وەكو راهێنەر دەستنیشان كراوە.
لەم پاڵەوانێتیە یاریزانە كوردەكان لەم پێشبركێانە بەشداری دەكەن
سەركان بەكر: بازی درێژ
باری عامر : بازی درێژ
شەمام سەمەد: 100م، 200م، 4*100م پۆست
چاوان بەهادین: پۆست
بژان خۆشڤی‌: پۆست
دڵسۆز عوبێد: ‌ 100 مه‌تر به‌ربه‌ست.
رێبین رەمزی
فۆتۆ: راگەیاندی پێشمەرگەی سلێمانی
Top