عەبدولقادر تەھا پێشەنگی گۆڵکارانی خولی کوردستانی گرتووە
دوای تێپەر بوونی بیست ھەفتە لە میانی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان ھێرشبەرانی یانەکانی کوردستان کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی نازناوی گۆڵکاری خولی نایابی یانەکانی کوردستان ، لەگەڵ ئەوەش جارێک شەش یاری ماوە لە تەواو بوونی یارییەکانی خولەکە ، عەبدولقادر تەھای ھێرشبەری بەڕەگەز سوری یانەی برایەتی پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە بە تۆمارکردنی ٨گۆڵ و لە سەرووی ریزبەندی گۆڵکاران دێت، چوار یاریزانی دوو یانەش کێبرکێ دەکەن لەسەر بەدەستھێنانی وەرگرتنی پێشەنگی یانەکان کە ھەریەک لە یاریزانان(ھاوکار لەتیف و بەھادین بەکر)لە یانەی نەورۆز و (ئەیوب ئەیاد ھونەر ئەحمەد)لە یانەی زێرەڤانی خاوەن ٥ گۆڵن لە خولەکە ئەوانیش ڕکابەری یەکتری دەکەن بە ھیوای گەیاندنی رێژەی گۆڵەکانیان بە عەبدولقادرتەھای یاریزانی یانەی برایەتی کە جیاوازی نێوانیان تەنیا ٣گۆڵە، ئێستاش شەش یاری ماوە لە خولی انیابی کوردستان و ڕکابەری دەمێنێ بۆ ئەوەی رێژەی گۆڵەکان گۆڕانکاری بەسەر بێت، عەبدولقادر تەھا گوتی: دڵخۆشم کە ئێستا لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستان دێم و بەھیوای ئەوەشم لە یارییەکانی داھاتوو ھێشتا رێژەی ژمارەی گۆڵکانم زیاتر بکەم و ئەو نازناوەش بۆ خۆم یەک لای بکەمەوە سوپاسی ھاوڕییەکانم دەکەم کە ئەوانیش ھۆکار بوون بۆ تۆمارکردنی ئەو ھەشت گۆڵەی خۆم.
