لە خولی نایابی کوردستان ھەندرێن و پێشمەرگەی سلێمانی دوو سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد

لە خولی نایابی کوردستان ھەندرێن و پێشمەرگەی سلێمانی دوو سەرکەوتنی گرنگیان تۆمارکرد
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی بیستەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لەچەند یاریگایەکی شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان ئەنجامدرا، لە شاری ھەولێر لە دێربی پایتەخت ھەردوو یانەی ھەندرێن و پێشمەرگەی ھەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ھاندەرانی وەرزشی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا بە پێچەوانەی یارییەکانی تر یانەی پێشمەرگەی ھەولێر نەیتوانی ئاستێکی شایستە پێشکەش بکات و دووچاری شکستێکی سەخت بوو لەسەر دەستی یانەی ھەندرێن و یارییەکەشی بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ دۆڕاند، گۆڵەکانی ھەندرێن ھەریەک لە یاریزانان(سینان جەمیل بە لێدانی سزا ، رێکار ھاشم) تۆماریان کرد لە خولەکەکانی ٣٦و٦٣، یانەی ھەولێریش لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی یانەکەی میوانداری یانەی شێروانەی کەلاری کرد لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سەر ئەنجامیش ھەردوو یانە بەبێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، لە شاری سلێمانی لەسەر یاریگای مەلعەبەکە لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و سلێمانی دێربی شارە حەیاتەکە بەیەک گەیشتن، لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی مام ناوەندییان پێشکەش کرد لە یارییەکە و سە ئەنجامیش یانەی پێشمەرگە توانی یارییەکە بە سوودی خۆی بە کۆتایی بھێنێت بە ئەنجامی (١-٠)گۆڵ و تاکە گۆڵی پێشمەرگەش (فیراس یەحیا)تۆماری کرد لە خولەکی ٥٥ی یارییەکە و کوڕانی پێشمەرگە دوای چاوەڕوانێکی زۆر بە سەرکەوتن ئاشت بووە، لە شاری دھۆکیش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ھاندەرانی وەرزشی ھەردوو یانەی ئارارات و دھۆک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن لە یارییەکە و یانەی دھۆکی خاوەن یاریگا ھەوڵی زۆری دا بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبھێنێت بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە دوو گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون لە یارییەکە، گۆڵەکانی دھۆک ھەریەک لە یاریزانان(خالید موشیر بە لێدانی سزا،عامر فازل)تۆماریان کرد، گۆڵەکانی ئاراراتیش ھەریەک لە یاریزانان(ئاکۆجۆزی،شێرزادحوسێن) تۆماری کرد، لە شاری زاخۆی دەلالیش لە لوتکەی یارییەکان ھەردوو یانەی نەورۆزی شاری سلێمانی و زاخۆی خاوەن یاریگاو ھاندەران ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی زاخۆی خاوەن یاریگا بە پێچەوانەی یارییەکانی تر توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەش بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنین بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ، گۆڵەکانی زاخۆ ھەریەک لە یاریزانان(رێبەر مەحمەد بە لێدانی سزا، یونس شوکر)تۆماریان کرد، لە شاری کەرکووکیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی کەرکووک و زێرەڤانی ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو تیپ بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون، گۆڵی کەرکوک(عەبدوللا کەیفی)تۆماری کرد، گۆڵی زێرەڤانی (بژارحەبیب)تۆماری کرد،ئەمەش ریزبەندی یانەکانی کوردستانە.
١-دھۆک٣٧خاڵ
٢-زێرەڤانی ٣٦خاڵ
٣-نەورۆز ٣٦خاڵ
٤-زاخۆ٣٢خاڵ
Top