لە جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا ھەولێربەنیازی لە زەویدانی ئەھالی یاری دەکات
لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی جامی یەکێتی ئاسیا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی ھەولێر لە وڵاتی قەتەر لە سەر یاریگای سعودعەبدول رەحمان لە کاتژمێر٧ی ئێوارە بە کاتی ھەرێمی کوردستان ڕووبەرووی یانەی ئەھال ی وڵاتی تورکمانستان ببێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی قەلای ھەولێر ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بەھیوای بەدەستھێنانی سێ خاڵ یارییەکە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەولێر ئەوپەری ئامادەباشیان ئەنجامداوە، ھەر چەندە لە یاری یەکەم ھەولێرییەکان دووچاری کشتێکی چاوەڕوان نەکراو بوون بەڵام بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ یاریزانانی ھەولێر بە وەرەیەکی بەرزە یاری دەکەن، چونکە لە دواین یارییەکانی خولی نایابی عێراقی سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستھێناوە ئەوەش دەبێتە پاڵنەرێکی باش بۆ ھەولێرییەکان بۆ ئەوەی ئەنجامی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە لە خانەی دووەمی ریزبەندی یانەکانیش خۆیان نزیکتر بکەینەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی ئەھالی وڵاتی تورکمانستان ئامادەکاری پێویستی کردوە دەیەوێت بە تامی یاری یەکەم ڕووبەرووی ھەولێرییەکان ببێتەوە، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەش بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ھەولێر گوتی" ئامادەکارییەکانی یانەکەمان زۆر باشە و یاریزانان رۆژانە مەشقێکی چڕیان ئەنجامداوە بەھیوای ئەوەی بتوانین باشترین ئەنجام لە یارییەکە تۆماربکەین ، لە رووی دەروونیشەوە یاریزانانی ھەولێر زۆر باشن و دەتوانین بەرپرسی یانەی میوان ببڕین ھەر چەندە ئەوان لە یاری پێشووتر لە ئێمەیان بردۆتەوە، بەڵام ئێمە ئەمڕۆ بۆ تۆلە یاری دەکەین و یاریزانانیش بەلێنی سەرکەوتنیان داوە لە یارییە و ھیچ گرفتێکمان نییە لە ریزی یانەی ھەولێر و ھەوڵ دەدەین باشترین ئەنجامیش بەدەستبھێنین گوتیشی" ئێمە بۆ ئەم یارییەش پشت بەتواناکانی یاریزانانی خۆمان دەبەستین و یونس مەحمودیش ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی یارییەکە ، ھەرچەندە نەشئەت ئەکرەم یاری ناکات بەڵام ھیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی لەسەر تیپەکەمان نابێ چونکە ڕاھێنەری پلانی تایبەتی خۆیی ھەیە.
میران خەسرۆ یاریزانی یانەی ھەولێر گوتی" یاریزانانی ئێمە بەشێوەیەکی زۆر خۆمان ئامادە کردوە و ھیچ گرفتێکمان نییە لە ریزی یانەی ھەولێر، یاری کردنی یونس مەحمدویش گرنگی خۆی دەبێت بۆ یانەکەمان چونکە لە ھێلی ھێرشبەر یاری دەکات ھێزێکی باش دەدات بە یانەکە، یاریزانانی ئێمەش بەلێنی ئەوەمان داوە کەوا بتوانین سێ خاڵی یارییەکە بۆخۆمان یەک لای بکەینەوە، ھەرچەندە ئەوان لە یاری پێشوو لە ئێمەیان بردۆتەوە بەڵام ئێمە ھەموو ھەولێک دەدەین ئەو یارییە تۆلە بکەینەوە.
سەعد عەبدوللائەمیر دینەمۆی یانەی ھەولێر گوتی" ئامادەکارییەکانی یانەکەمان زۆر باشە و ئامادەین بۆ سەرکەوتن لە یارییەکە بۆ ئەو یارییەش ھیچ کێشەو گرفتێکمان نییە و چاومان تەنیا لەوەیە بە سەرکەوتنە بگەرێنەوە و بیر لە بەدەستھێنانی ئەنجامی گەورە دەکەینەوەلە یارییەکە ، چونکە لە یاری پێشووتر ئێمە دووچاری شکست بووینەوە ، بەڵام بۆ ئەم یارییە ھەوڵی قەرەبوو کردنەوە دەدەین تاکە ئامانجی سەرجەم یاریزانان لەم یارییە سێ خاڵی یارییەکەیە بۆ یانەی ھەولێر، جێگەی ئاماژە پێکردنە ھەولێر خاوەنی ٣ خاڵە و لە پلەی سێ یەمی ریزبەندی یانەکان دێت.
