لەم ھەفتەیە چارەنووسی پاڵەوانێتی پاڕا ئۆلۆمپی دیاری دەکرێت

لەم ھەفتەیە چارەنووسی پاڵەوانێتی پاڕا ئۆلۆمپی دیاری دەکرێت
کارزان کانەبی
ھەرچەندە بڕیاربوو لێژنەی پارائۆلۆمپی کوردستان ماوەیەک بەر لە ئێستا دەستی بە چاڵاکییەکانی بکردایاتەوە بۆ وەرزشکارانی خاوەن پێداویستی لە شارو شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ، بەڵام بەھۆی قەیرانی دارایی کە بەرۆکی ھەرێمی کوردستانی گرتووە وادەی دەست پێکردنی پاڵەوانیتیەکان دەست نیشان نەکراوە، لێژنەی پارائۆلۆمپی کوردستانیش لە ھەوڵی ئەوەیەلەم ھەفتەیە چارەسەری دەستپێکی پاڵەوانیتەکانی دیاری بکات، لەم بارەشەوە زاھیر رەشید سەرۆکی لێژنەی پارائۆلۆمپی کوردستان گوتی" ئێمە لە ھەوڵی ئەوەداین بۆ ئەوەی بە زووترین کات بەمەبەستی خزمەت کردنی زیاتری وەرزشکارانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەست بە چاڵاکییەکانمان بکەینەوە، بەڵام نەبوونی توانای دارایی پێویست نەمانتوانیوە دەست بە پاڵەوانیتیەکان بکەین، بۆیە ئێستا لە ھەوڵی ئەوەداین حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارەمان بۆ دابین بکات بۆ ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی پاڵەوانیتیە جۆراوجۆرەکانمان بکەینەوە، بڕیارە لەم ھەفتەیە چاومان بە وەزیری دارایی بکەوێت بۆ ئەوەی وت و وێژی لەگەڵ بکەین بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتەمان بۆ بکات و ئێمەش پاڵەوانیتیەکان ئەنجام بدەین.
Top