لە خولی نایابی عێراق ئەمڕۆ زاخۆ میوانداری کارەبا دەکات

لە خولی نایابی عێراق ئەمڕۆ زاخۆ میوانداری کارەبا دەکات
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی ھەژدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی یانە پلە نایابەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لە کاتژمێر ٣٠-٣ی دوای نیوەرۆ لەسەر یاریگای دەلال لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی زاخۆ و کارەبای شاری بەغداد ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی زاخۆ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە لەسەر دەستی عەلی ھادی ڕاھێنەری یانەکە و کەمپێکی مەشقی ناوەخۆیشی ئەنجامداوە لەگەڵ ئەنجامدانی چەند یارییەکی دۆستانە بۆیە یاریزانانی یانەی زاخۆ بۆ یارییەکەی ئەمڕۆ دەیانەوێ بە ھەر نرخێک بێت بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگا سێ خاڵی یارییەکە لە چنگی یانەی کارەبای میوان بستینن، لەبەرامبەریشدا یانەی کارەبا ھەموو ھەولێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێ بە ئەنجامی شایستەوە بگەرێتەوە شاری بەغداد ھەر چەندە بارودۆخی یانەکە زۆر باش نییە و لە دواین ریزبەندی یانەکانی خولەکە دێت، بەڵام زاخۆییەکان بەھیواوە چوونە نێو کێبرکییەکانی گەیشتن بە خولی بژاردە یاری دەکات لە خولەکە، لە بارەی ئامادەکارییەکانی یانەکەش سەربەست عەلی ئەندامی دەستەی ڕاگەیاندنی یانەی زاخۆ گوتی" ئامادەکارییەکانی ئێمە زۆر باشە بۆ ئەم یارییە سەرجەم یاریزانانی یانەی زاخۆ لە ئامادەکارییەکی باشدان بۆ ڕووبە رووبونەوەی یانەی کارەبا، ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە مەشقی بەردەوام داین و لە شاری ھەولێریش دوو یاری دۆستانەمان ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بتوانین سێ خاڵی یارییەکە بۆ یانەی زاخۆ بێت، دەستەی ڕاھێنەرانی تیپەکەمان پلانی تۆکمەی داناوە بۆ بڕینی یانەی کارەبا، چونکە ئێمە دەمانەوێ سەرکەوین بۆ ئەوەی بگەینە خولی بژاردە، بەھیوای ئەوەشین ھاندەرانی یانەکەمان وەکو یارییەکانی تر بە جۆش و خرۆشەوە ھانی یانەکەمان بدەن، ھیچ گرفتێک لە ریزی یانەی زاخۆ بوونی نییە، یانەی زاخۆ لە پلەی حەفتەمی ریزبەندی یانەکان دێت بە کۆکردنەوەی ٢١خال، کارەباش لە داین ریزبەندی یانەکان دێت تەنیا دە خاڵی ھەیە.
Top