کێ نەیھێشت نەشئەت و ھەولێر بەردەوامبن
ھەر چەندە بەر لەچەند مانگێگ پێش ئێستا یانەی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بەفەرمی ھەردوو یاریزانی پیشەگەری عێراقی یونس مەحمود و نەشئەت ئەکرەمی یاریزانی پێشووی ھەڵبژاردەی عێراقی بە دەزگا راگەیاندنەکان ناساند بۆ ئەوەی ئەوان بەفەرمی لە جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا بە درێسی یانەی ھەولێر دەربکەون و بە ھاتنی ئەوانیش ھاندەرانی یانەی ھەولێر دڵیان بە ھاتنی ئەم یاریزانانە خۆش بوو، بەڵام دوای تەنیا بەشداری کردنی لەسێ یاری لە جامی یەکێتی یانەکانی ئاسیا دواتر بەبێ ئاگادار کردنەویە یانەی ھەولێر ریزی یانەکەی جێھێشتووە و لە تۆری کۆمەلایەتی فیس بووکیش داوای لێبوردنی لە ھاندەران و دەستەی کارگێڕی یانەکە کردوە و وازھێنانی خۆشی بەفەرمی لە یاری تۆپی پێی ڕاگەیاندوە، لەبارەی وازھێنانی لە یانەی ھەولێریش بێجان ئیبراھیم ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی وەرشی ھەولێر بگوتی: نەشەئت ئەکرەم بەفەرمی یاریزانی ئێمە بووە بەڵام ئەو بەبێ پرسی یانەی ھەولێر ریزی یانەکەی جێھێشتووە و ئێمەش دەستبەرداری دەبین و کێشەمان لەگەڵ یاریانی ناوبراو نەبووە، بەڵام ئەوەی ئێمە ئاگاداربووینە و زانیومانە نەشەئت ئەکرەم خۆی کێشەی ھەبووە لەگەڵ یانەیەکی وڵاتی چین، بەڵام تاکو ئێستا یاریزانی ناوبراو قسەی لەگەڵ ئێمە نەکردوە لەسەر پرسی وازھێنانی بۆچی وازھێناوە ئێمەش ھیچ کاتت رێگریمان لێ نەکردوە و ئەو ھەر لەگەڵ ئێمە بووە چەند یارییەکیش یاری کردوە، بەڵام ئەوە دیارە حەزی لێ نەبووە کێشەی بۆ دروست بێت لەگەڵ یانەکەی بۆیە ئەم بڕیارەی داوە ، ئێمەش ھیچ سکالایەکی لەسەر تۆمار ناکەین چونکە ئەوە ئێستا لە وڵاتی دانیمارکە و گەڕاوەتەوە ناو خێزانەکەی بۆیە جارێک دیار نییە کە بڕیاری کۆتایی یاخود دەگەرێتەوە و پاشگەز دەبێتەوە لە بڕیارەکەی.
