لە خولی نایابی عێراق ھەولێر لە مەسافی بردەوە
لە درێژەی یارییەکانی ھەفتەی پازدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەولێرو مەسافی وەست ڕووبەرووی یەکتری بووەنەوە ، لە گێمی یەکەمی یارییەکە لەگەڵ فیکەی ناوبژیوانی یارییەکە یاریزانانی یانەی ھەولێر ھەرچەندە ژمارەی یاریزانانیان کەم بووە بەھۆی پێکان و کارتی زەردەوە چەند یاریزانێکیان یارییان نەدەکرد، بەڵام سوربوونی ھەولێرییەکان بە ئاشت کردنەوەی ھاندەرانیان ھیچی لە بارودۆخی یارییەکە نەگۆڕی و یاریزانانی ھەولێر دەستیان بە ھێرشکردن کرد لە یارییەکە لەم ناوەشدا لە خولەکی ٩ی یارییەکە بە پێچەوانەی پێش بینیەکان عەلی قاسم یانەی مەسافی وەستی کردە خاوەنی گۆڵی یەکەم ، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشەکانی ھەولێرییەکان بە پاڵپشتی ھاندەران دەستی پێکردو لە ھەوو لایەکەوە ھێرشیان دەکرد سەر گۆڵی تیی مەسافی تا خولەکی ٢٧ی یارییەکە کاتێک نەبیل سەباح بە لێدانێکی جوان توانی گۆڵی یەکسان بوونەوە بۆ ھەولێر تۆماربکات ، لە دوای ئەم گۆڵەش ھێرشبەرانی ھەولێر بەردەوامبوون لە ھێرشبردن بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو یارییەکە لەم گێمە بە یەکسان بوون بە گۆلێک کۆتایی ھات.
لە گێمی دووەمی یارییەکە یاریزانانی ھەولێر بە پلانەکانی ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاھێنەر لەم ناوەشدا حاتم زێدان لە خولەکی ٥٢ی یارییەکە بەلێدانێکی سەری جوان توانی گۆڵی دووەمی یانەی ھەولێر تۆماربکات، ھەولێرییەکان زیاتر ھێرشیان دەبرد لە رێگای ھەریەک لە یاریزانان(لوئەی سەلاح، ھەلگورد مەلا محەمەد، حاتم زێدان)بەھیوای گۆڵی زیاتر بەڵام ھێرشەکان سوودی نەبوو تاکو خولەکی ٧٥ی یارییەکە کاتێک سەعدعەبدوللا ئەمیر بەلێدانێکی بەھێز لە ناوچەی دەرەوەی ھێلی سزا توانی گۆڵی سێ یەم بەشێوازێکی زۆر جوان تۆماربکات ،لە دوای ئەم گۆڵەش تیپی میوان ھێرشی پێچەوانەی دەبردە سەر گۆڵی ھەولێر بەڵام گشت ھەوڵەکان بێسوود بوو یارییەکە بە ئەنجامە(٣-١)گۆڵ بە سوودی یانەی ھەولێر بە کۆتایی ھات و ھەولێر کۆی خاڵەکانی بۆ٢١خاڵ بەرز کردوە ھاتە پلەی پێنجەمی ریزبەندی یانەکان.
