خولی پلە یەکی کوردستان سۆلاڤ پلێتی بەدەستھێنانی خولی نایابی بردەوە
لەمیانی یارییەکانی دواین ھەفتەی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان لە چەند یارییەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان حەفت یاری گرنگ و چارەنووساز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەچوو، لە شاری کەرکوک لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سۆلاڤ و سێمێل ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی سۆلاڤ توانیان ئاسێکی بەرز پێشکەش بکەن و یارییەکەشیان بە سوودی خۆیان بە کۆتایی ھێنا بە ئەنجامی(٢-٠)گۆڵ، گۆڵەکانی سۆلاڤ لەرێگای ھەریەک لە یاریزانان(ئەکرەم خالید) ئەحمەد ئیبراھیم تۆمارکران، بە ئەنجامەش یانەی سۆلاڤ شان بە شانی یانەی گارە توانی پلێتی بەدەستھێنانی خولی نایابی کوردستان بەدەستبھێنێت و ساڵی داھاتووش دەبێتە نوێنەری شاری کەرکوک لە خولەکە،
ئەمەش ئەنجامی یارییەکانی ترە
سیروانی نوێ-گارە(٣-١)گۆڵ
دەربەندیخان-کۆیە(٢-١)گۆڵ
ھەڵەبجە- ئاشتی (٢-٢)گۆڵ
ھەلۆ-ئاڵا(٢-٠)گۆڵ
ئاڵتون کۆپری –خاک(٤-١)گۆڵ
سەورە – سۆران(٢-١)گۆڵ
بە تەواو بوونی یارییەکانی ئەم ھەفتەیە ھەریەک لە یانەکانی (گارە ، سۆلاڤ)سەرکەوتن بۆ خولی پلە نایاب، ھەریەک لە یانەکانی(سەرچنار،ئاڵا)دابەزین بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی کوردستان.
١-گارە٣٠خاڵ
٣-سۆلاڤ٢٩خاڵ
