یاریزانانی یانەی کەرکووک خەلات کران

یاریزانانی یانەی کەرکووک خەلات کران
دوای دەست لە كاركێشانەوەی دەستەی كارگێری یانەكە و دەستبەكاربوونی دەستەی كارگێری كاتی یانەی كەركووك و دەستنیشانكردنی دەستەی راهێنەری نوێی بە سەركردایەتی عەبدوڵڵا مەحمود، یانەی كەركووك توانی لە دوو یاری رابردوودا چوار خاڵ بە دەستبهێنێت و تا رادەیەك هیوای مانەوەی لە خولی پلە نایابەكانی كوردستان بۆ وەرزی داهاتوو مسۆگەر كردووە.
بەسەرپەرشتی نوزاد قادر سەرۆکی نێونەرایەتی کەرکووکی لیژنەی ئۆڵەمپی کوردستان و بەئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتی وەرزشی وێرای پیرۆزبایی ودەسخۆشی لە ستافی ڕاهێنەران ویایزانانی یانەكە، تیپی تۆپی پێی یانەی كەركووك خەلات کران.
لەم مەراسیمدا تەئكید لە گرنگی بەردەوام بوون لەسەر هەمان ئاست لە یارییەكانی داهاتوو كردووە بۆ ئەوەی بتوانن دلی هاندەرانی یانەكە خۆش بكەن.
لە ئیستادا یانەی كەركووك لە خولی نایابی کوردستان خاوەنی ۱٦ خالە لە پلەی 12یەمی خولەكە دێتن و بە جیاوازی 5 خاڵ لەگەڵ دوای تیپی ریزبەندیەكە دێتن.
رێبین رەمزی
Top