دوای ئەوەی یانەی گارە لە وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەكی كوردستان توانی بە شایستەوە نازناوی خولەكە بە دەستبهێنێت و خۆی بگەێنتە خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو، رۆژی یەكشەممە لە دیوانی پارێزگای دهۆك، پارێزگاری دهۆك فەرهاد ئەتروشی پێشوازی لە دەستەی كارگێری و راهێنەر و یاریزانانی یانەی گارە كرد بەمەبەستی پیرۆزبایی كردن و خەڵاتكردنی یانەكە، دوای بە دەستهێنانی ئەم دەستكەوتە مەزنە و لەم پێشوازییەدا پارێزگاری دهۆك خۆشحاڵی خۆی دەربری بەسەركەوتنی یانەیەكی تری پارێزگایەكە بۆ خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
جێگەی باسە هەفتەی رابردوو كۆتایی بە خولی پلە یەكەكانی كوردستان هات و هەردوو یانەی گارە و سۆلاڤ توانیان خۆیان بگەینە خولی پلە نایابەكانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.
رێبین رەمزی