قه‌رداخ نازناوی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا

قه‌رداخ نازناوی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا
به‌سه‌رپه‌رشتی‌ یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ سلێمانی‌، یاریه‌كانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ تەواو بوو.
له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆتایی‌ هات به‌ یاریه‌كانی‌ خولی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌، لە یاری كۆتایی‌ هه‌ردوو یانه‌ی‌ قه‌ره‌داخ و دووكان به‌یه‌ك گه‌یشتن.
لەم یارییە یانەی قەرداغ توانی یارییەكە بە ئەنجامی (3-0) گێم یارییەكەی بردەوە بووە پالەوانی خولەكە.
دوایی‌ كۆتاهاتنی‌ یاریه‌كه‌ش ، له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان خه‌ڵاتی‌ تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان و ناوبژیوانان و ڕاگه‌یاندنه‌كان كرا.
رێبین رەمزی
Top