خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆئارارات وھەندرێن لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، سبەش دھۆک و ھەلێر لە کلاسیکۆی کوردستان بەیەک دەگەن

خولی نایابی کوردستان ئەمڕۆئارارات وھەندرێن لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە، سبەش دھۆک و ھەلێر لە کلاسیکۆی کوردستان بەیەک دەگەن
ڕاپۆرتی: کارزان کانەبی
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی نۆزدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی کوردستان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی ھەینی لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان شەش یاری گرنگ و بەھێز لە نێوان یانەکانی کوردستان بەرێوەبچێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ھاوینە ھەواری پیرمام لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ئارارات و ھەندرێن لە بەھێزترین یاری ئەم ھەفتەی شاری ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بە ئەنجامی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، ئارارات پشت بە پلانی ڕاھێنەر و یاریگاو ھاندەرانی دەبەستێ و ھەندرێنیش نایەوێ بەدەستی بەتاڵ بگەرێتەوە ھەولێر، لە شاری دھۆکیش یانەی برایەتی دەبێتە میوانی یانەی زێرەڤانی لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ بە ئامانجی سەرکەوتن یاری دەکەن، برایەتی لەسەردەستی فاتیح حمە خان دەیەوێ قەرەبووی یەکسان بوونی ھەفتەی ڕابردووی بکات و ئامادەکارییەکی باشی کردوە بۆ ئەوەی زێرەڤانی لە زەوی بدات، زێرەڤانی خاوەن یاریگاش ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ ئەوەی قەرەبووی شکستی یارییان لەبەرامبەر نەورۆز بکەنەوە بە سەرکەوتنیان بەسەر یانەی برایەتی چەند خانەیەک لە ریزبەندی یانەکان بچنە پێشەوەی ریزبەندی یانەکانی خولەکە بۆیە پێش بینی دەکرێ ھەردوو یانە یارییەکی بەھێز ئەنجام بدەن، لە قەزای کەلاریش لە گەرمیان یانەی شێروانە میوانداری یانەی کەرکوک دەکات ، بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە لەسەردەستی ڕاھێنەران عەبدوللا مەحمود و ئوسامە نوری بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە پێشکەشی ھاندەرانیان بکەن کە ھەفتەی ڕابردوو ھەردوو تیپ بە تەنیا خالێک لە یاریگا ھاتبوونە دەرەوە بۆیە ھەردوو یانەش بەنیازی لە زەوی دانی یەکترین بۆ ئەم یارییە، سبەی ھەینیش لە شاری دھۆک لە کلاسیکۆی کوردستان ھەردوو یانەی دھۆک و ھەولێر ڕووبەرووی یەکتریی دەبنەوە بۆ ئەم یارییە یاریزانانی دھۆک ھەرچەندە ماندوون چونکە لە خولی عێراقیش لەم ھەفتەیە یارییان ئەنجامداوە بۆیە لە ئەرکێکی قورسدەبن لەبەرامبەر کوڕانی قەڵا و منارە بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە دەستەبەر بکەن، دھۆکییەکان بە وەرەیەکی بەرزەوە ئەم یارییە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە دیاری ھاندەرانیان و تاڕادەیەک خۆیان لە نەورۆزی پێشەنگی یانەکان نزیک بکەنەوە، ھەولێرییەکانیش بەنیازی بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە لەبەرامبەر دھۆک یاری دەکەن بۆ ئەوەی بەسەرکەوتنەوە بگەرێنەوە پایتەخت، لە پیرمامیش ھەردوو یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو سلێمانی لە یارییەکی بەھێزدا ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ ئامادەکارییەکی باشیان کردوە بۆ ئەوەی شەڕی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە لەگەڵ یەکتری بکەن، ھەردوو یانەش چاویان لە بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە سەرجەم یاریزانانیش ئامادەی ئەم یارییە بەھێزەن، لەسەریاریگای فەرماندەیش لە شاری سلێمانی ھەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دواھەمین ریزبەندی یانەکان و زاخۆی دەلال بەیەک دەگەن بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو تیپ لەوپەری ئامادەباشیدان بۆ ئەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکەنە ئامانج ھەردوو یانەش چاویان لە زەویدانی یەکترییە، سەرجەم یارییەکانیش لەکاتاتژمێر٣٠-٣دوای نیوەرۆ بەرێوە دەچێت.
١-نەورۆز٣٦خاڵ
٢-دھۆک٣٣خاڵ
٣-زێرەڤانی ٣٢خاڵ
Top