لە خولی نایابی عێراق سبەی ھەولێر ڕووبەرووی مەسافی وەست دەبێتەوە، دھۆکیش سێ خاڵی گرنگی بەدەستھێنا
لەمیانی یارییەکانی ھەفتەی پازدەھەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر یاریگای نێودەوڵەتی شەھید فرەنسۆ ھەریری لە کاتژمێر٤ی ئێوارە لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەولێرو مەسافی وەست ڕووبەرووی یەکتری ببەنەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی ھەولێر لە ئامادەکارییەکی زۆر باشدان بۆ ئەوەی بتوانن ھەوڵی بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە بدەن ھەولێرییەکان ماوەیەکی زۆرە لە یارییەکانی خولی عێراقی ئاستیان دابەزیوە و وەکو پێویست نەبووە لە ریزبەندی یانەکانیش لە پلەی حەفتەم دێن و لە کۆی ئەنجامدانی ١٤ یاری تەنیا لە ٣یاری بڕاوە بووینە بۆیە یاریزانانی یانەی ھەولێر ھەموو ھەولێکیان دەخەنە گەڕ بۆ بەدەستھێنانی سێ خاڵی یارییەکە، لەبەرامبەریشدا یاریزانانی یانەی مەسافی وەست کە ئەنجامی وەکو پێیوست نەبووە لەم وەرزە تەنیا ١٠خاڵی بەدەستھێناوە ئەوەیش ھەوڵی ئەوەدەدات لەسەر دەستی ھەولێر سێ خاڵ بکاتەوە دیاری ھاندەرانی یانەکە و ھەموو ھەولێکیشی دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی دڵی ھاندەرانی ڕازی بکات لەم یارییە، بەڵام ئەوەش دەزانێ کە یاری کردن لە بەرامبەر یانەی ھەولێر لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبن، لەبارەی ئامادەکارییەکانی یانەی ھەولێریش عومەر سەلیم سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی ھەولێر بە سایتی گولانی راگەیاند گوتی: ئامادەکارییەکی زۆرباشمان کردوە بۆ ئەم یارییە، ڕاھێنەری یانەکەمان پلانێکی تۆکمەی داناوە چونکە ھەموو ھیوایەکی ئێمە و یاریزانان تەنیا سێ خاڵی یارییەکەیە، بۆیە بەدەستھێنانی سەرکەوتن لەم یارییە بۆ ئێمە گرنگی خۆی دەبێت و ئێمە وەکو یانەی ھەولێریش بە ھیوای ئەوەین لەسەر یاریگای خۆمان بە سەرکەوتنەوە ھاندەرانمان ئاشت بکەینەوە و ھیچ گرفتێکمان نییە لە ریزی یانەی ھەولێر، یانەی کەربەلاش لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەرخ دەکات لە یارییەکی بەھێزدا، لەلایەکی دیکەوەش یانەی دھۆک لەسەر یاریگای خۆی و لەبەردەم ھاندەرانی میوانداری یانەی نەفتی شاری بەغدادی کرد لە یارییەکی ئاست بەرزدا یاریزانانی یانەی دھۆک توانیان سێ خاڵی گرنگ بەدەستبھێنن کاتێک یارییەکەیان بە تاکە گۆلێکی یاریزان(جاسم محەمەدسلێمان) لە خولەکی ٤٠ی یارییەکە تۆمارکرد، بە ئەنجامەش یانەی دھۆک کۆی خاڵەکانی بۆ ٢٠خاڵ بەرز کردوە و ھاتە پلەی دووەمی ریزبەندی یانەکانی کۆمەلەی دووەم.
یارییەکانی رۆژی ھەینیش بەم شێوەیە
بەغداد-تەلەبە
نەفتی میسان-نەجەف
زەورا-قوە جەوییە
