لە خولی تۆپی بالەی عێراق... شەقڵاوە لە ئەنجامە خراپەكانی بەردەوامە
سەرەتا یانەی شەقڵاوە رووبەرووی یانەی سەناعە پێش كۆتایی ریزبەندی خولەكە هات و یارییەكەشی بە ئەنجامێكی چاوەڕوانەكراو دۆراند بە ئەنجامی (3-2) گێم.
دواتر دووەم یاری خۆی بەرانبەر یانەی شورتە ئەنجامدا، لەم یارییەش یانەی شەقڵاوە تووشی شكست هات بە ئەنجامی (3-0) گێم ئەنجامی گێمەكانیش بەمشێوەیە بوو (25-22) خاڵ، (25-22) خاڵ، (25-20) خاڵ.
لەم یارییەدا یاریزانی شاری هەولێر وەلید عارەب، كە لە یانەی شورتە یاری دەكات ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
بەم ئەنجامە یانەی شەقڵاوە تا رادەیەكی زۆر لە ركابەری كردن لەسەر بە دەستهێنانی یەكێك لە بلیتەكانی چوار گۆشەی زێرین دووركەوتەوە.
رێبین رەمزی
