َكچە كوردێك بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەوتی دەكات

َكچە كوردێك بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەوتی دەكات
وا بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لە 10َی ئەم مانگە بەشداری لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی بۆ تێنسی سەر زەوی بكات لە وڵاتی هیند بەرێوە دەچێت بەناوی (فیت كاب) و تا 18ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
بەشداریكردنی عێراق لەم پاڵەوانێتیە لەسەر ئاستی كچان بۆ پێشكەوتووانە و بە چوار یاریزان بەشداری دەكەن، كە یەكێكیان كوردە.
ئاسۆ عادل سەرۆكی یەكێتی تێنسی سەر زەوی عێراق لەمباریەوە گوتی: هەڵبژاردەی عێراق لەسەر ئاستی كچان بۆ پێشكەوتووان مەشقی رۆژانەی خۆی لەسەر دەستی راهێنەر محەمەد مەعاز ئەنجام دەدات و لەم پاڵەوانێتیە بە چوار یاریزان بەشداری دەكەین، ئەوەیش هەریەكە لە یاریزانان (غادە محەمەد، لانا رۆستم، نور ماجد، ریام ئەحمەد).
هەوڵ دەدیەن لەم پاڵەوانێتیە بە ئەنجامی باش بگرێنەوە.
جێگەی باسە لانا رۆستم كچە كوردێكی شاری هەولێرە و یەكێكە لە یاریزانە هەر باشەكان هەرژمار دەكرێت و باوكی بەهەمان شێوە یاریزانی پێشووی تێنسی سەر زەوییە.
رێبین رەمزی
Top