ساڵح جابر بڕیاری گەڕانەوە نەداوە ھێشتا

ساڵح جابر بڕیاری گەڕانەوە نەداوە ھێشتا
کارزان کانەبی
ھەر چەندە ساڵح جابر کاپتنی یانەی وەرزشی زاخۆ لە خولی نایابی یانەکانی کوردستان بۆ ماوەی چەند وەرزێکە لە ھەردوو خولی عێراق و کوردستان یاری بۆ یانەی زاخۆ کردوە، بەڵام ماوەی دوو مانگە بە مەبەستی گفت و گۆکردن لەگەڵ یانەیەکی وڵاتی رۆمانیا گەشتی وڵاتەکەی کردوە و نەگەڕاوەتەوە مەشقی یانەکە پێش بینیش دەکرێ ساڵح جابر بەفەرمی گرێبەست لەگەڵ یانە رۆمانییەکە مۆر بکات ، لەم بارەشەوە شڤان خەلیل لە راگەیاندنی یانەی زاخۆ راگەیاند گوتی: ماوەی دوو مانگە ساڵح جابر کاپتنی یانەکەمان ریزی یانەکەی جێھێشتووە و بەرەوو وڵاتی رۆمانیا رۆیشتووە تاکو ئێستاش نەگەڕاوەتەوە ریزی یانەی زاخۆ ، ھەر چەندە خۆشی پەیوەندی بە ئێمە کردوەکەوا گرێبەستێکی پێشکەش کراوە لەلایەن یانەی کلۆریا بۆزۆی رۆمانی بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی گرێبەستەکەی مۆر نەکردوە خۆشی پێشووتر یاریزانی ئەو یانەیە و بووە چەندین یاری گرنگی لە خولەکە ئەنجام داوە و رۆڵی گرنگی بینیوە لەگەڵ یانەکانی ئەو ولاتە و ماوەی چەند وەرزێکیشە لە ریزی یانەی زاخۆ یاری دەکات و رۆلی گرنگی بینیوە لەگەڵ یانەکەمان، بەڵام تاکو ئێستا بەفەرمی دەست بەرداری یانەی زاخۆش نەبووە، بۆیە ئێمەش ئێستا لە پەیوەندی ئەوەیان بزانین دەگەرێتەوە یاخود لە وڵاتی رۆمانیا دەمێنێتەوە پێش بینش دەکرێ ئەو بگەرێتەوە شاری زاخۆ بۆ درێژەدان بە یاری کردن لە خولی کوردستان، پیشتریش ساڵح جابر کاپتنی یانەکە ئەوەی ئاشکرا کردبوو کەوا لە خولەکانی تایلەند وچەند یانەیەکی کەنداوی عەرەبی و رۆمانیا گرێبەستی پێشکەش کراوە بەڵام ئەو ئامادەنییە لەم قۆناغە دەست بەرداری یانەی زاخۆ بێت.
Top