لە شاری سلێمانی لە هۆڵی نیشانەشكێنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتیی ناوەندیی نیشانەشكێنی كوردستان و بە هاوكاریی لقی سلێمانی یەكێتییەكە بە بەشداری ژمارەیەك لە یاریزانانی كوڕو كچی شارەكانی كوردستان پاڵەوانێتیی كراوەی نیشانە شكێنی یانە و یاریزانانی كوردستان بەڕێوەچوو، مەبەست لە ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش زیاتر گرنگیدان بە یارییەكانی نیشانەشكێنی لە سەر ئاستی پارێزگاكانی كوردستان و خزمەتكردنی زیاتری ئەم یارییە لە شارەكانی كوردستان و هاندانی یاریزانان بۆ رووكردنە ئەم یارییە بوو. لەم پاڵەوانیییەشدا كچ و كوڕە یاریزانانی بەشداربوو لە هەردوو جۆری چەكی دەمانچە و تفەنگ كێبڕكێی یەكتریان دەكرد بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە و كچە یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانیش ئاڤا عەتا توانی ریكۆردی عێراق و كوردستان بشكێنی بە كۆكردنەوەی388خاڵ ئەنجامی كۆتایش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
دەمانچە - كوڕان
1-جەمال عەبدوڵڵا 542خاڵ پێشمەرگەی سلێمانی
تفەنگ - كوڕان
1-هەردی جەمال 552خاڵ یانەی ئاشتی
دەمانچە-كچان
1-پەیمان حمە ساڵح 355خاڵ یانەی ئاشتی
تفەنگ -كچان
1-ئاڤا عەتا388خاڵ پێشمەرگەی سلێمانی