لە خولی بژاردەی بالەی عێراق ئەمڕ شەقلاوە ڕووبەرووی یانەی شورتە دەبێتەوە

لە خولی بژاردەی بالەی عێراق ئەمڕ شەقلاوە ڕووبەرووی یانەی شورتە دەبێتەوە
کارزان کانەبی
لە میانی یارییەکانی خولی بالەی بژاردەی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە لە شاری بەغداد لە لوتکەی یارییەکانی خولەکە یانەی شەقلاوە ڕووبەرووی یانەی شورتە دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی یانەی شەقلاوە ئامادەکارییەکی باشیان کردوە رۆژی پێنج شەممەوە لە رێگەی فرۆکە خانەی نێودەوڵەتی ھەولێرەوە گەشتی بەغدادیان کردوە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی خولەکە، یاریزانانی یانەی شەقلاوە ماوە سێ رۆژزە لە شاری بەغداد لە ئامادە باشیدان بۆ ئەنجامدانی ئەم یارییە گرنگە، چونکە یانەی شورتە خاوەنی کۆمەلێک یاریزانی بەتوانا و پیشەگەرە لەسەر ئاستی تیپەکان بۆیە ئەوانیش حیسابێکی تایبەت بۆ یانەی شەقلاوەی میوانیان دەکەن بە ھۆی ئاست بەرزی یاریزانانی یانەکەیان، لەبارەی ئامادەکارییەکانیش نەوازد شێرزاد گوتی: ئامادەکارییەکی باشمان کردوە و ھەموو یاریزانان لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی بتوانن بەسەرکەوتنەوە بگەرێنەوە شاری ھەولێر، ھەرچەندە لە یاری ڕابردوومان لە رۆژی ھەینی لەبەرامبەر یانەی سەناعە دووچاری دۆڕانێکی چاوەڕوان نەکراوبووین بە ئەنجامی (٣-٢)گێم، بۆ یە ھەموو ھەولێکمان بۆ ئەوەیە بتواین ئەمرۆ بە سەرکەوتنە بگەرێنەوە ناو کەش و ھەوایی یارییەکان.
Top