یاریزانانی ھەلۆ ئومێدیان بە خۆیان ھەیە

یاریزانانی ھەلۆ ئومێدیان بە خۆیان ھەیە
کارزان کانەبی
ھەر چەندە ئەم وەزرە ئاستی یانەی ھەلۆی دەڤەری بارزان وەکو پێویست نەبووە بە ھۆی ئەو کێشە داراییانەی کە بەرۆکی یانەکەی گرتبوو و تاکو ئێستاش یانەکەش بەدەست قەرزاریەوە دەنالێنی جگە لەوەش یانەکە بەھیواوە بەشداری لە یارییەکانی خولی یانە پلە یەکەکان کردوە ، ئاستی یانەی ھەلۆ دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە لە چاو ساڵانی ڕابردوو بەڵام سەرۆک و دەستەی کارگێری یانەکە پشتگیری تەواوی یانەکە بۆ ئەوەی بە ھەر نرخێک بێت ئەمساڵ بتوانن خۆیان لە خولی پلە یەکی یانەکانی کوردستان بھێلنەوە، لە ئێستادا یانەکە تەنیا یەک یانەی چارەنوسازی ماوە لە بەرامبەر یانەی ئاڵا لەسەر یاریگای خۆی لە بلی بۆ ئەم مەبەستەش یانە تاقانەکەی بارزان ئامادەکارییەکی باشی کردوە بۆ ئەویە مانەوەی خۆی لە خولەکە دووپات بکاتەوە یانەی ھەلۆ خاوەنی١٣خاڵە و لە پلەی چواردەھەم دێت ، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆکی یانەی وەرزشی ھەلۆ گوتی: ئێمە ئەم یارییەمان ماوە ئەوەش چارەنوسازە بۆ ئێمە چونکە سەرکەوتنی ئێمە لەم یارییە دەبێتە ھۆی مانەوەی ئێمە چونکە ئەم یارییە لەسەر یاریگای خۆمانەو یارییەکەش بۆ ئێمە لەبەرامبەر یانەیەکی بەھێزە کە یانەی ئاڵایە بۆیە ئێمە وەکو دەستەی کارگێری یانەکە ئامادەکارییەکی زۆر باشمان کردوە لە رووی یاریگاو ھاندەران چونکە ئەم یارییە دەتوانێ چارەنوسی یەک ساڵەی ئێمە دیاری بکات بۆیە یاریزانانی یانەکەشمان بەلێنی ئەوەیان داوە بتوانن باشترین ئاست پێشکەش بکەن و ناوی یانەی ھەلۆش بەبەرزی بھێلنەوە لە خولی پلە یەکی کوردستان لە ئێستادا توانیمانە ھەموو خزمەتێک بە یانەکە بکەین بۆ ئەوەی بمێنینەوە و سەرەرای ئەوەش ئێمە بەدەست کێشەی داراییەوە دەنالێنن بەڵام ئامادەین ھەموو شتێک بکەین بۆ بەدەستھێنانی ئەنجامی باش و مانەوەمان، ئێمە لەگەڵ یانەی سەورەش لە کێبرکی داین بۆ ئەوەی یەکێکمان بتوانین سەرکەوین و مانەوەی خۆمان بسەلمێنین.
Top