لە خولی نایابی کوردستان نەورۆزبەردەوامە لە پێشرەوی کردن لە خولەکە

لە خولی نایابی کوردستان نەورۆزبەردەوامە لە پێشرەوی کردن لە خولەکە
کارزان کانەبی
لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی یانەکانی کوردستان لە ھەفتەی ھەژدەھەمی خولەکە لە چەند یاریگایەکی جیاجیای شارەکانی کوردستان چەند یارییەکی لە نێوان یانەکان کوردستان ئەنجامدرا، لە شاری ھەولێری پایتەختی کوردستان لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەندرێن ودھۆک ڕووبەرووی یەکتری بووەنەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرئەنجامیش ھەردوو یانە بە بێ گۆڵ و بەخالێک یەکسان بوون، لە شاری سلێمانی یانەی نەورۆزی پێشەنگی یانەکانی قامیتر کرد بە بردنەوەی لە یانەی زێرەڤانی لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو یانە سەرەتا بە بەھێزیەوە دەرکەوتن و ھەموو ھەولێکیان بەدەستھێنانی سەرکەوتن بوو لە یارییەکە بۆ ئەوەی پێشەنگی یانەکان لە یەکتری وەربگرن و سەر ئەنجامیش نەورۆزی خاوەن یاریگا توانیان یارییەکە بە سوودی خۆیان بە کۆتایی بھێنن و یارییەکەیان بە ئەنجامی(٣-١)گۆڵ بردەوە، گۆڵەکانی نەورۆز ھەریەک لە یاریزانان(زیاد عەبدوللا،بەھادین بەکر،ولات ساڵح) تۆماریان کردو بەھادین بەکریش لەم یارییە لێدانێکی سزای بۆ یانەی نەورۆز لە کیسدا، تاکە گۆڵی یانەی زێرەڤانی میوان (فەرھاد سەدیق) تۆماری کرد بەم ئەنجامەش یانەی نەورۆز پێشەنگی یانەکان قایمتر کرد، لە شاری زاخۆش بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری ھاندەران ھەردوو یانەی زاخۆ و پێشمەرگەی ھەولێر ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی مام ناوەند ھەردوو یانە بە گۆلێک و بە خالێک یەکسان بوون، گۆڵی زاخۆ(رێبەرمحەمەد)تۆماری کرد، گۆڵی پێشمەرگەی ھەولێر(عەبدوللا سەربەست)تۆماری کرد، لە لایەکی دیکەوەش لەسەر یاریگای دووەمی شەھید فەرەنسۆ ھەریری لە یاریەیکی بەھێزدا ھەردوو یانەی ھەولێرو کەرکوک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو تیپ ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد لە یارییەکە و ھەردوولاش ھەوڵی بەدەستھێنانی سەرکەوتنیان دەدا بەڵام گشت ھەوڵەکانیان بێسوود بوو یارییەکەش بە یەکسان بوونی ھەردوو تیپ بە گۆلێک وبەخالێک بە کۆتایی ھات، گۆڵی ھەولێر(بیلال یوسف) تۆماری کرد، گۆڵی کەرکوکیش یاریزان(فرانسیس جەوھەر) تۆماری کرد، لە شاری سلێمانیش لە یارییەکی بەھێزدا ھەردوو یانەی سلێمانی و ئارارات ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی ئارارات ھەرچەندە لە دەرەوەی یاریگای خۆیی یارییان دەکرد بەڵام توانیان دڵی ھاندەرانیان خۆش بکەن و یارییەکەشیان بە تاکە گۆلێکی یاریزانی پیشەگەری کۆت دیڤواری (ئاگۆی ئەلیکس) بردەوە و سێ خاڵی گرنگیان بەدەستھێنا ئەم سەرکەوتنەش بۆ یانەی ئارارات گرنگی خۆی ھەبوو لە یارییەکە، ئەمەش ریزبەندی یانەکان.
١-نەورۆز٣٦خاڵ
٢-دھۆک٣٣خاڵ
٣-زێرەڤانی ٣٢خاڵ
Top