زیوەری ھەولێر پاڵەوانی جامی کۆکا کۆلا بوون

زیوەری ھەولێر پاڵەوانی جامی کۆکا کۆلا بوون
کارزان کانەبی
لە شاری ھەولێر لە ھۆلی داخراوی سەنتەری بلو بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرێوەبەری گشتی لە دیوانی وەزارەت و ژمارەیەکی زۆری ھاندەرانی وەرزشی لە یاری کۆتایی جامی کۆکا کۆلا ھەردوو تیپی قوتابخانەکانی زیوەری پەروەردەی گشتی ھەولێرو و چیای پەروەردەی کەرکوک ڕووبەرووی یەکتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی ھەردوو قوتابخانەکە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کردو سەرەتا یاریزانانی زیوەری ھەولێر بە ئاستە جوانەکەیان سەرەنجی ئامادەبوانیان بۆخۆیان ڕاکێشابوو، بەڵام دواتر یاریزانانی چیای کەرکوک توانیان گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن ، دواتریش یاریزانانی قوتابخانەی زیوەری ھەولێر کەوتنە خۆیان و توانیان یراییەکە بە سودی خۆیان یەک لای بکەنەوە بە ئەنجامی(٣-٢)گۆڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد، لەبارەی یارییەکەش حەکیم کانەبی بەرێوەبەری چاڵاکی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی گشتی ھەولێر بە سایتی گولانی راگەیاند گوتی: ئاستی پاڵەوانیتیەکە زۆر بەرز بوو یاریزانانی ھەر پێنج تیپی سنوری پەروەردە گشتیەکان ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد ئێمەش ئامادەکارییەکی باشمان بۆ ئەو پاڵەوانیتیە کردبوو یاریزانان و راھێنەران سووربوون لەسەر بەدەستھێنانی نازناوەکە خۆشبەختانەش نازناوەکە بۆ ھەولێر بوو.
Top